ئه‌مریکائه‌وروپاجیهانگرنگترین

ئەرجەنتین پێشنیازێکی جیاواز بۆ چاره‌سه‌ری فیناڵیزما دەداتە فیفا

پێشنیازە نوێیەکەی ئەرجەنتین بۆ فیفا چییە؟

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ دۆزینەوەی رێگایه‌ك لەو كێشه‌ی  بەرۆکی یاریی فیناڵیزمای گرتووە، کە بڕیارە لە نێوان پاڵەوانی ئەوروپا (ئیسپانیا) و پاڵەوانی کۆپا ئەمریکا (ئەرجەنتین) بەڕێوەبچێت.

قەتەر و مەترسیی هەڵوەشاندنەوە

بڕیاربوو یاریی لوتکەی نێوان ئیسپانیا و ئەرجەنتین لە 27ـی ئازاری 2027 لە یاریگای لوسێل لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بكرێت، بەڵام بەهۆی ناسەقامگیریی بارودۆخی ناوچەکە، ئەنجامدانی یارییەکە لەو وڵاتە کەوتووەتە ژێر مەترسیی دواخستن یان هەڵوەشاندنەوە.

پێشنیازە نوێیەکەی ئەرجەنتین: یاریی چوون و هاتن!

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین پێشنیازێکی جیاوازی داوەتە فیدراسیۆنی  تۆپی پێی جیهان، پێشنیازەکە بریتییە لەوەی یاریی فیناڵیزما لەبری یەک یاری، بکرێتە دوو یاری بە شێوازی “چوون و هاتن”.

وردەکاریی پێشنیارەکە:

  • یاریی چوون: لە یاریگای بێرنابیۆ لە مەدرید ئیسپانیا بكرێت

  • یاریی گه‌ڕانه‌وه‌: لە یاریگای مۆنۆمێنتال لە بوینس ئایرێس ئەرجەنتین به‌رێوه‌بچێت

ئەم پێشنیازە دوای ئەوە هات کە ئەرجەنتین بیرۆکەی ئەنجامدانی تەنیا یەک یاری لە مەدرید رەتکردەوە و داوای کرد یان یارییەکە لە شارەکانی (لەندەن یان لیسبۆن) بێت، یانیش بە شێوازی چوون و هاتن لە نێوان هەردوو وڵاتدا بێت.

رووبەڕووبوونەوەی  مێسی و یامال

ئەو هۆکارەی وایکردووە جیهان بە پەرۆشەوە چاوەڕێی ئەم یارییە بکات، رووبەڕووبوونەوەی نێوان لیۆنێل مێسی و لامین یاماله‌. ئەم یارییە وەک گواستنەوەی مەشخەڵی سەرکردایەتی لە مێسییەوە بۆ یامال دەبینرێت.

ئایا فیفا رازی دەبێت؟

سەرەڕای سەرنجڕاکێشیی پێشنیازەکەی ئەرجەنتین، بەڵام میدیا ئیسپانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەگەرێکی زۆر کەم هەیە فیفا بەم شێوازە رازی ببێت، بەهۆی چڕی خشتەی یارییە نێودەوڵەتییەکان و لایەنە لۆجیستییەکان.

یەکەم وەشانی جامی فیناڵیزما لە 2022 لە یاریگای وێمبڵی بەڕێوەچوو، ئەرجەنتین توانی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بباتەوە و نازناوەکە بەرز بکاتەوە. ئێستاش جیهان چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی فیفا دەکات بۆ یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی وەشانی 2026.

بابەتی زیاتر

Back to top button