بەپەلە؛ ئاربێلوا یپێکانی یاریزانە پێکراوەکەی ریال مەدرید ئاسان نییە

یاریگا –
ریال مەدرید بە لیستێک لە یاریزانی پێکراوەوە توانی 3-0 لە مانچێستەر سیتی بباتەوە لە یاریی چوونی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ.
تیمەکەی ئالڤارۆ ئاربێلوا بێبەش بوو لە تواناکانی ئەستێرەکانی وەک کیلیان ئێمباپێ، جوود بێڵینگهام، رۆدریگۆ و کارێراس. بەوەش لەسەر کاغەز وا دەردەکەوت کە دووچاری گرفتێکی زۆر دەبێت بەرامبەر تیمەکەی پێپ گواردیۆلا.
فێرلاند مێندی کە تازە لە پێکان گەڕابووەوە، دووەم یاریی بوو کە ئاربێلوا لەسەریەک بەشداریی پێبکات لە شوێنەکەی کارێراس. بەرگریکارە فەڕەنسیەکە ئەمشەویش تووشی پێکان هاتەوە و لە خولەکی 47 گۆڕانکاریی ناچاریی کرا و فران گارسیا هاتە جێگەکەی.
دوای یارییەکە راهێنەرە ئیسپانیەکە وتی
دەمانزانی بەشداریی پێکردنی مێندی بۆ دوو یاریی لەسەریەک کە ماوەیەکی زۆربوو بەهۆی پێکان دابڕابوو، کارێکی سەرکێشی دەبێت. بەداخەوە پێکانی ئەم جارەشی پێناچێ باش باشبێ. دەبێ سوپاسی بکەین بۆ هەوڵەکانی.
🚨 Arbeloa: “We knew that playing Mendy 2 games in a row, after being out for so long, would be risky.
Unfortunately, his injury doesn’t look good.
We have to thank him for his effort.” pic.twitter.com/0fYSoRkkD0
— Madrid Zone (@theMadridZone) March 11, 2026



