ماودیکێ: لە لەندەن جەنگەکە یەکلایی دەکەینەوە

یاریگا –
ئەمشەو لە یاریی چوونی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ لیڤەرکوزن نێو یاریگای خۆی پێشوازیی لە ئارسیناڵ کرد و هەردوولا بە گۆڵێک یەکسانبوون.
ئارسیناڵ دووچاری ئاستەنگیەکی زۆر هاتەوە و زۆر درەنگ گەڕایەوە بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە، ئەوەش لە رێگەی لێدانی سزا لە خولەکی 89 کە کای هاڤێرتز تۆماریکرد.
دوای یارییەکە نۆنی مادویکی بە گەشبینیەکی زۆرەوە قسەی کرد بۆ یاریی گەڕانەوە و وتی
ئێمە بۆ بردنەوە هاتین، بەڵام کاتێ نابەیتەوە هەر باشە کە یەکسانبیت و نەدۆڕێیت.
سەبارەت بە یاریی گەڕانەوەش، ئەستێرە ئینگلیزیەکە موژدەی بە هاندەرانی تۆپچیەکان دا کە لەنێو یاریگای ئیمارات لە لەندەن جەنگەکە یەکلایی دەکەنەوە و وتی
ئەوپەڕی متمانەمان هەیە بە گەڕانەوە لە یاریگای ئیمارات. جارێ یاریی ئێڤەرتن لەپێشە، دواتر متمانەی تەواوەتیمان هەیە کە کارەکە لە لەندەن تەواو دەکەین.
🚨 Noni Madueke: “We came here to try win, but when you can’t win… it’s good to draw and not lose”.
“We have full confidence going back to the Emirates, obviously Everton first, then we’re confident we’ll get the job done in London”. pic.twitter.com/cvzWJRaQnr
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) March 11, 2026
ئارسیناڵ شەممەی هەفتەی داهاتوو میوانداریی ئێڤەرتن دەکات لە هەفتەی 31ی پرێمەرلیگ کە ئێستا بە 67 خاڵ پێشەنگە. دوو رۆژ دواتر لە یاریی گەڕانەوە پێشوازی لە لیڤەرکوزن دەکات.



