پریڤیوی یاریی ئاتاڵانتا V بایرن میونشن؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی بەهێزی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ ئاتاڵانتا لە یاریگای خۆیدا میوانداری بایرن میونشن دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر ئاتاڵانتا لە یاریگای خۆیدا میوانداری بایرن میونشن بكات، لە میانی یاریی چوونی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
پڕۆفایلی یاریی

بایرن میونشن لە قۆناخی كۆمەڵەكان لە كۆی هەشت یاریی حەفت یاریی بردەوە و یارییەک تووشی شكست هات، بە كۆكردنەوەی 21 خاڵ توانی پلەی دووەم مسۆگەر بكات و راستەوخۆ بلیتێكی قۆناخی شازدە بەدەستبهێنێت.
لە بەرامبەردا ئاتاڵانتا لە كۆی هەشت یاریی قۆناخی خول تەنیا چوار یاریی بردەوە یارییەک یەكسان بوو سێ یارییش تووشی شكست هات، بە كۆكردنەوەی 13 خاڵ لە ریزبەندی پازدەیەم هات.
لە قۆناخی پاشكۆ رووبەڕووی بۆڕووسیا دۆرتموند بوویەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی هاتن و چوون 4-3 یارییەكەی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئاتاڵانتا بە بێ چارلس كاتێلار، راسپادۆری، ئێدرسن و سكالڤینی بەرامبەر بایرن میونشن یاریی دەكات.
بایرن میونشن بە بێ مانویێل نۆیەر و هیرۆكی ئیتۆ رووبەڕووی ئاتاڵانتا دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئاتاڵانتا
كارنیشچی
كۆلاشیناك، هێین، گیمسیتی
زاپاكۆستا، پاشالیچ، دێ رون، بێرناسكۆنی
سامارجیچ، زالێڤسكی
سكاماكا
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بایرن میونشن
ئۆربێگ
لایمەر، ئوپامیكانۆ، كیم، ستانیشیچ
كیمیچ، پاڤلۆڤیچ
ئۆلیس، موسیالا، دیاز
هاری كەین



