
یاریگا –
دیێگۆ سیمیۆنی، راهێنەری ئەرجەنتینی یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانی باس لە رووبەڕووبوونەوەكەیان بەرامبەر تۆتنهام دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی هەولێر ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریگای ریاز ئێر مێترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە خۆی میوانداری تۆتنهام بكات، لە میانی یاریی چوونی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
دیێگۆ سیمیۆنی لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەكەیان بەرامبەر تۆتنهام گوتی:
خۆمان بە بابەتی خشتەی یارییەكانەوە سەرقاڵ ناکەین، تەنیا شتێک کە بتوانین ئەنجامی بدەین کارکردنە لەسەر ئەوەی هەموو یاریزانەکان ئامادەبن، پێشكەشكردنی ئاستێکی باش بەرپرسیارێتی هەمووانە.
کاتێک یاریزانەکان دەچنە ناو یاریگا، کەس سەیری ریزبەندی یانەكان ناکات یاریزانەکان دەیانەوێت بیبەنەوە، ئەمە ئەو شتەیە کە لە هەموو یانەیەكدا روودەدات.
راهێنەرەکەیان دەناسم، هەمیشە شێوازێکی هێرشبەرانەی لەگەڵ یانەكانیدا پەیڕەو کردووە، دەبینین بزانین چی روودەدات. تۆتنهام قۆناخی یەکەمی لە پلەی چوارەمدا کۆتایی پێهێنا، بۆیە پاڵێوراوی بردنەوەی یارییەكەن.
بەدڵنیاییەوە پرێمەرلیگ خێراییەکی زیاتریان هەیە، ناتوانم هۆکارەکەی بە وردی دیاریبکەم، هەندێک دەڵێن ناوبژیوانان یاریی زۆر راناگرن، بەڵام روونە کە خێرایی یارییەکە لە ئیتاڵیا، ئیسپانیا و فەڕەنسا خێراترە.
تۆتنهام لە پلەی چوارەم كۆتایی بە قۆناخی خول هێنا و ئاتلێتیكۆ مەدریدیش بە یاریی پاشكۆ گەیشتە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ.



