ئه‌مریکائه‌وروپاجیهانگرنگترینمۆندیالی 2026

ئینفانتینۆ له‌باره‌ی به‌رێوه‌چوونی مۆندیالی 2026 بێده‌نگی شكاند

ئایا جەنگی ئەمریکا و ئێران مۆندیال پەکدەخات؟

Yariga App

یاریگا –

جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا، جەخت دەکاتەوە کە مۆندیالی 2026 دەبێتە ئاهەنگێکی جیهانیی بێ کەموکوڕی و پڕ لە هانده‌ر.

ئەمە لە کاتێکدایە کە نیگەرانییەکان سەبارەت بە ململانێی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لە لایەک و ئێران لە لایەکی ترەوە، سێبەری بەسەر ئامادەکارییەکانی پاڵەوانێتییەکەدا کێشاوە.

تەنگژە سیاسییەکان مۆندیال دەخەنە ژێر سێبەرەوە

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، ئینفانتینۆ پشێوییەكانی فەرامۆش کرد و وێنەیەکی نموونەیی بۆ مۆندیالی 2026 کێشا. بەڵام لە واقیعدا، ئامادەکارییەکان لە ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا بەهۆی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە رووبەڕووی ئاستەنگی گەورە بوونەتەوە.

ئەم ململانێیانە بووەتە هۆی تێکچوونی خشتەی یارییە نێودەوڵەتییەکان. لەم دواییانەدا فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق داوای دواخستنی یارییەکی پاڵاوتنەکانی کردووە کە بڕیارە لە مەکسیک بەڕێوەبچێت، ئەمەش بەهۆی داخرانی ئاسمانی و دروستبوونی تەنگژەی ڤیزا کە راستەوخۆ بەهۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنیی ئێرانەوە سەریان هەڵداوە.

ئینفانتینۆ تەنیا سەیری بلیەتەکان دەکات

سەرەڕای هەڕەشە راستەقینەکان، سەرۆکی فیفا هەموو سەرنجی خۆی خستووەتە سەر لایەنە بازرگانییەکە. ئینفانتینۆ بە بێباکی گوتی:

“مۆندیالێکی بێوێنە دەبێت. تەنیا لە چوار هەفتەدا، زیاتر لە 500 ملیۆن داواکاریمان بۆ کڕینی بلیەت پێگەیشتووە، ئەمە ژمارەیەکی خەیاڵییە و پێشتر لە مێژووی فیفادا نەبووە.”

ئاماژەی بەوەش کرد کە لە کۆی 104 یاری، 77 یارییان زیاتر لە ملیۆنێک داواکاری کڕینی بلیەتیان بۆ هاتووە. ئینفانتینۆ پێیوایە مۆندیال تەنیا وەرزش نییە، بەڵکو رووداوێکی کۆمەڵایەتییە کە جیهان بۆی دەوەستێت.”

ترامپ بەشداریی ئێران بە هەند وەرناگرێت

دیدگا گەشبینەکەی ئینفانتینۆ لەگەڵ واقیعی سیاسیی ئەمریکادا ناگونجێت. دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی (POLITICO) سەبارەت بە ئەگەری کشانەوەی ئێران گوتی: “بە ڕاستی گوێی پێنادەم.” ترامپ ئێرانی وەک “وڵاتێکی تێکشکاو” وەسف کرد.

لەم نێوەندەدا، بەرپرسانی فیفا لە ئاتڵانتا کۆبوونەتەوە بۆ تاوتوێکردنی کاروبارە لۆجستییەکان، بەڵام هیچ نوێنەرێکی ئێران لەوێ ئامادە نییە. ئەمەش ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ پچڕانی پەیوەندییەکان تەنیا چەند مانگێک پێش دەستپێکردنی گەورەترین رووداوی وەرزشیی جیهان، کە بڕیارە بۆ یەکەمجار بە بەشداری 48 هەڵبژاردە لە سێ وڵاتی جیاواز بەڕێوەبچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button