خووله‌کانی دیکەگرنگترین

پۆلیس لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی یاریی نێوان سێڵتک و گلاسکۆ رەینجەرز دەکات

سەرپەرشتیاری یارییەکە رووداوەکە بە 'شەرمەزارکەر' ناودەبات

Yariga App

یاریگا –

جارێکی دیکە دێربیی نێوان سێڵتک و رەینجەرز شەڕ و ئاڵۆزی بەخۆیەوە بینی و جامی سکۆتلاند شەوێکی رەشی بەڕێکرد.

شەوی رابردوو لە یاریی کۆتایی چارەگی کۆتایی جامی سکۆتلاند لە یاریگای ئیبرۆکس سێڵتک و رەینجەرز رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و سێڵتک بە لێدانی یەکلاییکەرەوە یارییەکەی 4-2 بردەوە. لەدوای هاتنە ناوەوەی هاندەرانی سێڵتک بۆ ئەوەی ئاهەنگ لەگەڵ یاریزانان بگێڕن، شەڕ و ئاڵۆزییەکی گەورە روویدا و پۆلیسی وڵاتەکە لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردووە.

چەند ساتێک دواتر ژمارەیەکی زۆر لە هاندەرانی رەینجەرز هاتنە نێو یاریگا، ئەوەش وایکرد ستاف و ئاسایشی نێو یاریگا دەستتێوەردان بکەن. سەرپەرشتیاری یارییەکە رایگەیاند چەندین هاندەر تۆمەتی ئاژاوەگێڕی و نانەوەی پشێوەی دەستگیرکراون.


دواتر یەکێتی تۆپی پێی سکۆتلاند بە توندی سەرکۆنەی رووداوەکە و هەڵسوکەوتەکانی نێو یاریگای کرد، رایگەیاند کە بە هاوکاری پۆلیس و هەردوو یانە لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.

دێربیی نێوان سێڵتک و رەینجەرز یەکێکە لە توندترین رکابەرییەکانی تۆپی پێی جیهان، بە شێوەیەکی گشتی هەمیشە رێوشوێنی ئەمنی توند لە یارییەکانی نێوان ئەو دوو یانەیە دەگیرێتەبەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button