ئینگلتەراگرنگترین

باوکی ئەستێرەکەی لیڤەرپوول لێدوانێک لە بەرژەوەندی ریال مەدرید دەدات

Yariga App

یاریگا –

کارلۆس ماک ئالیستەر باوکی ماک ئالیستەری ئەستێرەی لیڤەرپوول بە لێدوانێکی پەیوەست بە نوێکردنەوەی گرێبەستی کوڕەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول، گۆمەکەی شڵەقاند.

ناوەڕاستکارە ئەرجەنتینیەکە لە هاوینی 2023 بە بڕی 55 ملیۆن یۆرۆ بە گۆڕانکاریەکانەوە گرێبەستێکی 5 ساڵەی لەگەڵ لیڤەرپوو واژۆکرد و لە بڕایتنەوە گواسترایەوە بۆ ریزەکانی رێدز. تا ئێستا وەک یاریزانێکی کاریگەر و سەرەکی خۆی سەلماندووە. هەر ئەوەشە بووەتەجێی بایەخی یانەکانی دەرەوە، بەتایبەت ریال مەدرید.

دوێنێ شەممە لیڤەپوول نوێکردنەوەی گرێبەستی رایان خرافێنبێرگی هۆڵەندی راگەیاند. چاوەڕواندەکرا راستەوخۆ نوێکردنەوەی ئالیستەر و دۆمێنیک سۆبۆسلای بەدوایدا بێت وەک پلانیان بۆ هێشتنەوەی هێڵی ناوەند بە تۆکمەیی. بەڵام کارلۆسی باوکی ماک، کە هاوکات بریکاری یاریزانەکەشە، شتێکی جیاوازتری وت و لە لێدوانێکیدا بۆ ئیسماعیل مەحموود رۆژنامەنووس لە پێگەی ئەلیکترۆنی winwin وتی

هیچ گفتوگۆیەک نییە لەگەڵ لیڤەرپوول بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ماک.

گرێبەستەکەی ئالیستەر لە 2028 بەسەردەچێت. بەهای ئەستێرە 27 ساڵیەکە لە بازاڕی گواستنەوەکاندا وەک transfermarket بڵاویکردووەتەوە، 85 ملیۆن یۆرۆیە.

چاوەڕواندەکرێت دوای ئەو لێدوانە بەرپرسانی لیڤەرپوول وەڵامیان هەبێت. بەوپێیەی لە خواستە راستەقینەکەی ریال مەدرید تێگەشتوون کە عەوداڵی گواستنەوەی سووپەرستارێکە بۆ هێڵی ناوەڕاست.

ئالیستەر لەم وەرزە لە 28 یاریی پرێمەرلیگ خاوەنی 2 گۆڵ و 2 ئەسێستە. لە چامپیۆنزلیگیش 8 یاریی ئەنجامداوە و 3 گۆڵی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button