عێراقکوردستان

وێڕای شکستی بەرامبەر زەوڕا، نەوڕۆز لە پێگەی خۆی مایەوە

وەلی کەریم: شایستەی شکست نەبووین

Yariga App

یاریگا-

نەورۆز وێڕای شکستی بەرامبەر زەوڕا لە پێگەی خۆی مایەوە و راهێنەری سوور پۆشەکانیش دەڵێت شایەنی شکست نەبووین لەم یارییە.

لە گەڕی 21ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، نەورۆز لە یاریگای خۆی بە ئەنجامی 2 _ 1 بەرامبەر زەوڕا شکستی هێنا، دوای دوو سەرکەوتنی بەدوای یەک، یەکەم شکستی نەورۆز بوو کە لە پێنج یاریی رابردووش چوار سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو، راهێنەری نەورۆزیش دەڵێت ئاستێکی باشمان پێشکەش کرد و شایەنی شکست نەبووین لەم یارییە.

وەلی کەریم، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە هۆکاری شکستەکەی تیپەکەی ئاشکرا کرد و گووتی:

ئێمە بە هیوای ئەوە بووین کە بەردەوام بین لە ئەنجامە باشەکانمان، بەڵام ئەمەش تۆپی پێیە و هەموو بارودۆخێکی تێدایە، ئاستێکی بەرزمان پێشکەش کرد و شایەنی شکست نەبووین لەم یارییەدا، یەکسان بوون زیاتر دادپەروەرانەبوو، بەڵێن بە هاندەران دەدەین لە داهاتوو باشتربین و قەرەبووی ئەو ئەنجامە بکەینەوە.

وێڕای شکستەکەیان نەورۆز لە پێگەی خۆی لە ریزبەندی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بە 25 خاڵ لە ریزبەندی 13 مایەوە، یاریی داهاتووش لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر ئەمانەی بەغدا یاریی دەکات.

سەرکەوتنەکەی زەوڕاش یەکەم سەرکەوتن بوو لە سەر دەستی راهێنەر لوئەی سەڵاح لە دوای دوو یاریی رابردوو، زەوڕا بە 35 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button