
یاریگا –
تەلەفیزیۆنی دەوڵەت لە ئێران تیمی هەڵبژاردەی خانمان بە “ناپاکی جەنگ” ناو دەبات و داوا سزادانیان دەکات.
تیمی خانمانی ئێران کۆتاییان بە بەشداریکردن لە پاڵەوانیەتی جامی نەتەوەکانی ئاسیای خانمان هێنا، کە لە 2ـی ئازار دەستیپێکرد، چەند رۆژێکی کەم پێش ئەوەی گرژییەکانی نێوان ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل زیاد بکات. لە پاڵەوانییەتییەکەدا یاریزانەکان نارەزاییان بە چەند ئاماژەیەکی جیاواز سەبارەت بەوەی لە وڵاتەکەیان روودەدات دەربڕی.
لە یەکەم یاریی بەرامبەر هەڵبژاردەی خانمانی کۆریای باشوور سروودی نیشتیمانی وڵاتەکەیان نەگوتەوە. لە دووەم یارییان بەرامبەر خانمانی ئوسترالیا سروودی نیشتیمانیان گوتەوە بەڵام سڵاوێکی سەربازییان کرد وەکوو جۆرێکی دیکە لە ناڕەزایی. ئەم کردەوانە بەواتای نیشاندانی نیگەرانی خۆیان بوو سەبارەت بەو دۆخەی لە وڵاتەکەیان هەیە.
The Iranian women’s national football team refused to sing the anthem of the Islamic Regime. Tonight. At the opening match of the Asian Cup. In front of the entire world.
So, to all liberal Western women:
Watch and learn.
THIS is what real feminism looks like. pic.twitter.com/SriXGbipsY— Samantha Smith (@SamanthaTaghoy) March 3, 2026
ئێران سەرجەم یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکانی دۆڕاند و لە پاڵەوانییەتییەکە کرایە دەرەوە. ئێستا پێشیبینی دەکرێت تیمەکە بگەڕێنەوە نیشتیمان، کە نیگەرانییەکی جدی دروست کردووە. تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێرانیی یاریزانەکانیان بە ‘ناپاکی جەنگ’ وەسفکرد و داوای سزادانیان دەکەن. لە ئێران کاتێک بە ناپاک هەژمار دەکرێیت لە کاتی جەنگدا، دەکرێت رووبەڕووی سزای قورس بکرێیتەوە.
ئێستا داوا لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا و فیفا دەکرێت تاوەکوو بەپەلە کار لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی کۆماریی ئسیلامی ئێران، حوکوومەتی ئوسترالیا و دەسەڵاتدارەکانی دیکە بکەن تاوەکوو سەلامەتی بۆ یاریزانەکان دابین بکرێت
هەواڵەکان با لەوەش دەکەن کە دوای پاڵەوانییەتییەکە یاریزانەکان رەنگە داوای مافی پەنابەرییەتی سیاسیی لە کۆریای باشوور بکەن، تاوەکوو رێگری لە گەڕانەوە بۆ ئێران و مەترسی سزادانیان بکەن.