ئیتاڵیافه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس سانجێرمان ئەستێرەیەکی رۆما دەکاتە ئامانج

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمان بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاستی یانەکە گرنگی بە ئەستێرەیەکی رۆمای ئیتاڵی دەدات.

هەندێک لە سەرکەوتنەکان دوای پلاندانان بە وریایی و ئارامییەوە دێن، هەندێکی دیکەشیان لە بیرۆکەیەکی خێراوە. رۆما زۆر بەخێرایی سەبارەت بە مانو کۆنێ بڕیارێکی گەورەیدا. پلانەکە سەرەتا لە دی رۆسییەوە سەری هەڵدا، کە ناوەڕاستکارێکی بەهێزی وەکوو چارەسەری کێشەی هێڵی ناوەڕاستی تیمەکە دەستنیشانکرد. رۆما ئەو کاتە گرێبەستی یاریزانەکەی بە 18 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ بۆروسیا مۆنشنگلادباخ یەکلایی کردەوە.

ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەکە هێز، وزە و کەسایەتی لەگەڵ خۆیدا هێنا. هەر کە دەرفەت رەخسا دی رۆسی هەمووشتێکی کرد تاوەکوو رووبدات. بە تەلەفۆن و نامە یاریزانەکەی بە پڕۆژەی یانەکە قایلکرد، لە هەمان کاتدا بەڕێوەبەری وەرزشیی رۆما، فلۆرێنت غیسۆلفی لە تەواوکردنی گرێبەستەکە یارمەتیدەرێکی گەورە بوو.

چوونی کۆنێ بۆ رۆما لە دەستپێکی گەشتێکی دوورودرێژ دەچوو، بەڵام دەکرێت تۆپی پێ زۆر بەخێرایی گۆڕانکاریی بەسەردا بێت. تەنیا دوای دوو هەفتە لە گەیشتنی بە رۆما و دوای پشووی یاریی هەڵبژاردەکان، لەناوێکدا و دوای ئەنجامدانی یەکەم یاریی کۆنێ بەرامبەر جەنەوا، دی رۆسی لە کارەکەی دوورخرایەوە.

ئەو راهێنەرەی رابەرایەتی کردەکەی دەکرد چیدیکە لە یانەکە نییە، لە کاتێکدا چیرۆکی کۆنێ بەردەوام بوو لە گەشەکردن. لەماوەی دەرگای گواستنەوەی رابردوو ئینتەر میلان گرنگی پێدەدا و ئێستاش دەنگۆکان ناوی بە پاریس سانجێرمانەوە دەبەستنەوە.

رۆما دەیەوێت داهاتووی یانەکە لەگەڵ کۆنێ بنیاد بنێت، کە بووەتە یاریزانێکی گرنگ بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە راهێنەرایەتی دیدییە دیشامپ. سەرەڕای ئەوەش ئەگەر رۆما لە گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ شکست بهێنێت، رەنگە یانەکە ناچاربێت بە هۆکاری دارایی یاریزانێکی گەورە بفرۆشێت، بەو هۆیەوە شەڕی بەرزکردنەوەی ئۆفەرەکان بۆ کۆنێ رەنگە بەهاکەی بگەیەنێت بە سەروو 50 ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button