ئه‌مریکاگرنگترین

مێسی هەڕەشە لە رۆناڵدۆ دەکات

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی لە گەڕی سێیەمی خولی ئەمریکی MLS و لە بەرامبەر دی سی یونایتد گۆڵێکی کرد و ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە 899 گۆڵ.

مێسی بە تەمەنی 38 ساڵی بەردەوامە لە زیادکردنی ژمارەکانی. ئەم شەممەیە لە یاریی نێوان ئینتەر میامی و دی سی یونایتد، هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە گۆڵی ژمارە 899ـی کاروانی وەرزشیی خۆی لە 1139 یارییدا تۆمار کرد و تەنیا یەک گۆڵ لە 900 گۆڵ دوورە.

لیۆ بەگشتی 672 گۆڵ لەگەڵ بارسێلۆنا، 115 گۆڵ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، 32 گۆڵ لەگەڵ پاریس سانجێرمان و 79 گۆڵی لەگەڵ ئینتەر میامی کردووە. ژمارەکانی مێسی باوەڕپێنەکراون، ئەگەر لە یاریی داهاتووی خولی ئەمریکی گۆڵێکی دیکە بکات ئەوا دەگات بەو ژمارە مێژوویییە.

بەو ئاستە بەرزەی لە دەستپێکی خولەکەوە هەیەتی و تاوەکوو ئێستا سێ گۆڵی کردووە، قورسە بەمزووانە نەگات بە گۆڵی ژمارە 900. وەرزی رابردوو 43 گۆڵی کرد و 25 گۆڵیشی دروستکرد.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەستێرە پۆرتوگالییەکە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ خاوەنی 965 گۆڵە و هێشتا 66 گۆڵ لە پێش رکابەرە مێژووییەکەیەتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button