ئیسپانیاگرنگترین

ژمارەکان دەدوێن؛ ریال مەدرید بەبێ رۆناڵدۆ ناسنامە هێرشبەرییەکەی ون کردووە

راپۆرتێکی مەترسیدار لەسەر داهاتووی مێرێنگی

Yariga App

یاریگا –

ئامارە نوێیەکانی وەرزی 2025 – 2026 دەریدەخەن کە ریال مەدرید لە قەیرانێکی قووڵی گۆڵکردندایە؛ سەرەڕای ئەوەی کیلیان ئێمباپێ خاوەنی 24 گۆڵە، بەڵام تیپەکە بە گشتی لە رووی هێرشبەرییەوە تووشی داڕمان بووە و نەیتوانیوە بگاتەوە بەو ئاستە بەرزەی کە لە سەردەمی کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەیبوو.

ئێمباپێ بە تەنیایە
بەگوێرەی راپۆرتێکی کادینا سێر، ریال مەدرید تەنیا پشت بە ئێمباپێ (24 گۆڵ) و ڤینیسیۆس (13 گۆڵ) دەبەستێت. یاریزانی سێیەم لە لیستی گۆڵکاراندا فێدێریکۆ ڤاڵڤێردییە کە تەنیا پێنج گۆڵی هەیە. ئەمە لە کاتێکدایە کە بارسێلۆنای رکابەری، خاوەنی 87 گۆڵە و لیستێکی درێژی گۆڵکاری هەیە کە لامین یامال، فێران تۆرێس، لیڤاندۆڤسکی و رافینیا هەموویان زیاد لە 10 گۆڵیان کردووە.

سەردەمی زێڕینی کریستیانۆ و پاشەکشەی ئێستا
بەگوێرەی شرۆڤەکارەکانی هەمان سەرچاوە، ریال مەدرید لە دوای رۆناڵدۆوە تەنیا یەک وەرز توانیوەیتی لە گەڕی 33ـەوە بگاتە 70 گۆڵ، لە کاتێکدا لە سەردەمی کریستیانۆ هەمیشە ژمارەی گۆڵەکانیان لە سەرووی 80 و تەنانەت 100 گۆڵیش بوو. ئەم پاشەکشەیە دەریدەخات کە هیچ کەس نەیتوانیوە ئەو بۆشاییەی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە پڕبکاتەوە.

داهاتوو و گۆڕانکاریی راهێنەر
شارەزایان پێیان وایە چارەسەری ئەم کێشەیە تەنیا گۆڕینی یاریزان نییە، بەڵکوو گۆڕینی فەلسەفەی راهێنەرە. چاوەڕێدەکرێت راهێنەری داهاتوو  سیستەمێک دابنێت کە یاریزانەکانی هێڵی ناوەڕاست و باڵەکانیش زیاتر بەشداری گۆڵکردن بکەن، نەک تەنیا چاو لە دەستی ئێمباپێ بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button