لێدوانێکی فەرمی چارەنووسی گریزمانی یەکلایی کردەوە

یاریگا –
لەگەڵ ئەوەی لە چەند رۆژ و کاتژمێرەکانی رابردوو باس لە نزیکبوونەوەی تەواوەتی ئانتوان گریزمان و ئۆرلاندۆ سیتی ئەمریکی دەکرا، بەڵام لێدوانێکی فەرمی هەمووشتێکی کۆتایی پێهێنا.
دەرگای بازاڕی گواستنەوەکان لە ئەمریکا لە 23ی ئەم مانگە دادەخرێت و یانەکانی ئەو وڵاتە تا ئەو وادەیە دەتوانن گرێبەستەکانیان ئەنجام بدەن.
هاوینی ئەم ساڵ گرێبەستی ئەستێرە فەڕەنسیەکە لەگەڵ یانە مەدریدیەکە کۆتایی دێت، رۆخی بلانکۆ دەیەوێ پێش ئەوەی بەخۆڕایی دەستبەرداری بێت، بڕێک داهات لە فرۆشتنی دەستبکەوێت، بەڵام وادیارە هاوکێشەکانی گواستنەوەکە گۆراون. ئەوەش بەگوێرەی نوێترین لێدوانی ماتیۆ ئالیمانی بەڕێوەبەری وەرزشی ئاتلێکیۆ کە رایگەیاند
ئانتوان گریزمان لەگەڵماندا دەمێنێتەوە.
بەگوێرەی ئەوەی فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئۆرلاندۆ هێشتا لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ یاریزانە 34 ساڵیەکە بەردەوام دەبن تا لە مانگی یولیۆ وەک یاریزانی ئازاد بیگوازنەوە.
🚨 BREAKING: Antoine Griezmann will not join Orlando City now, he’s staying at Atlético Madrid.
“Griezmann stays with us”, confirms director Mateu Alemany.
🇺🇸 Orlando City remain in talks over FREE transfer in July for Griezmann, focus on the summer window now. pic.twitter.com/puFSYhDS90
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) March 7, 2026



