
یاریگا –
ئالڤارۆ ئاربێلوا، راهێنەری ئیسپانی یانەی ریال مەدرید باس لە بردنەوەكەیان بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ دەكات.
شەوی رابردوو سێلتا ڤیگۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک كۆتاییهات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 27 لالیگای ئیسپانیا.
یارییەكە تاوەكو كاتی زیادكراوی گێمی دووەم بە گۆڵێک بۆ هەردوولا یەكسان بوون تاوەكو فێدێریكۆ ڤاڵڤێردی لە خولەكی 94 بە لێدانێكی بەهێز گۆڵی دووەم و بردنەوەی ریال مەدریدی كرد.
“La personalidad que hemos demostrado hoy ojalá sea un punto de inflexión”.
Álvaro Arbeloa valoró la victoria del Real Madrid tras el 2-1 ante el Celta, destacando el carácter del equipo y la mentalidad que exige el club. 🤍 pic.twitter.com/uLzVKzlluK
— MARCA (@marca) March 6, 2026
لە دوای یارییەكە ئالڤارۆ ئاربێلوا گوتی؛
رێگاكە هێشتا دوور و درێژە، هەمووان شتێكیان هەیە بۆ ئەوەی بۆی بجەنگن، هەموو یارییەكی داهاتوو وەكو جەنگێک دەبێت.
هەموو یاریزانەکان شایەنی دەستخۆشییەکی زۆرن، بەتایبەت بەهۆی ئاستیان بەرامبەر سێڵتا ڤیگۆ، زۆر دڵخۆشم بە رۆحییەتی بەرزیان و بەو یاریزانانەش کە دەیانویست بەشداریبکەن.
ئەمە سەرکەوتنێکی زۆر گرنگە، چونکە وامان لێدەکات بە بارودۆخێکی باشترەوە بگەینە یارییەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە قۆناخی شازدەی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا، دڵنیام دەتوانین ئاستێکی باشتر پێشکەش بکەین و هیوادارم بەوشێوەیە بێت.
دوای دابڕانێکی زۆر فێرلاند مێندی گەڕایەوە، سەرکێشیمان بە بەشداریپێکردنی كرد، چونکە نەمدەویست 90 خولەکی تەواو یاریی بکات، بەڵام ئەوە پێویست بوو. بە بوونی ئەو سەرکەوتن بۆ ریال مەدرید ئاسانتر دەبێت.
چاوەڕوان دەكرێت رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ریال مەدرید لە یاریگای بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یاریی چوونی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.



