کوردستان

دوو ئەنجام پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان یەکلادەکاتەوە

هەندرێن لە ئەرکێکی قورسدا میوانداری ئاکرێ دەکات

Yariga App

یاریگا –

هەندرێن لە یاریگای خۆی لە ئەرکێکی قورسدا میوانداری ئاکرێ دەکات، ئەگەر دوو ئەنجامیش لەم گەڕە رووبدات ئەوا پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان ئاشکرا دەبێت.

لە گەڕی 18ـی خولی نایابی کوردستان، شەممە ( 7ـی ئاداری 2026 ) هەندرێن لە یاریگای خۆی رووبەڕووی ئاکرێ دەبێتەوە، ئەم یارییە تاڕادەیەک چارەنووسی پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان دیاری دەکات، هەندرێن بە 38 خاڵ لە ریزبەندی یەکەمە و ئاکرێ بە 29 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی خولەکە دێت.

پێشمەرگەی هەولێر لە پیرمام میوانداری زاخۆ دەکات، لە ئەگەری سەرکەوتنی پێشمەرگەی هەولێر و سەرکەوتنی هەندرێن بەرامبەر ئاکرێ، بە فەرمی هەندرێن دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان، پێشمەرگەش لە دۆخێکی خراپدایە و پێویستی بە سەرکەوتنە بۆ ئەوەی لە ناوچەی دابەزین خۆی رزگاربکات کە ئێستا بە 20 خاڵ لە ریزبەندی حەفتەم دێت، زاخۆش 29 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی دووەم دێت.

تەواوییارییەکانی گەڕی 18ـی خولی نایابی کوردستان بەپێی ئەم خشتەیە لە یەک رۆژدا دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button