ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترینمۆندیالی 2026

نهێنییەکانی ڤاڵدێبێباس؛ كاتی دوورخستنه‌وه‌ی ئاربێلوا ئاشكرا ده‌كرێت

جەنگی نێوان ئاربێلوا و یاریزانانی ریاڵ مەدرید گەیشتە بنبەست

Yariga App

یاریگا –

تەنیا دوای دوو مانگ لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید، ئالڤارۆ ئاربێلوا خه‌ریكی خۆری له‌ مه‌درید ئاوا ده‌بێت. کارگێڕی یانە مەلەکییەکە بەر لە کۆتاییهاتنی وەرز بە جیدی تاوتوێی دوورخستنەوەی ڕاهێنەرەكه‌ دەکەن ، ئەمەش دوای ئەو زنجیرە شکستە تاقەتپڕوکێنەی کە یانەکەی گرتووەتەوە.

زنجیرەیەک شکست و وێنەیەکی شێواو

پێگه‌ی دێفێنسا سێنتراڵی ئیسپانی ئاشكرایكردووه‌، ریاڵ مەدرید لە چەند هەفتەی رابردوودا بە دۆخێکی کارەساتباردا تێپەڕیوە؛ شکست بەرامبەر بێنفیکا لە چامپیۆنزلیگ، ماڵئاواییکردن لە جام بەرامبەر ئەلباسێتی، و دوو شکستی یەک لە دوای یەک لە لالیگا بەرامبەر ئۆساسۆنا و خیتافی، وایکردووە گومانەکان لەسەر توانای ئاربێلوا بگەنە لوتکە. ئێستا لە ناو یانەکەدا پرسیار دەکرێت: ئایا  دانانی ئاربێلوا بڕیارێکی راست بوو؟

گرژی لە ژووری جلگۆڕین؛ ڤاڵدێبێباس دەکوڵێت

خۆسێ فێلیکس دیاز، رۆژنامەنووسی ناوداری ئیسپانی لە رۆژنامەی ئاس ئاشکرایکردووە کە سێشەممەی رابردوو، دوای شکستی خیتافی، کۆبوونەوەیەکی توند لە بنکەی مەشقی ڤاڵدێبێباس بەڕێوەچووە. ئاربێلوا بە ڕاشکاوی لەگەڵ یاریزانەکان قسەی کردووە، لە بەرامبەریشدا هەندێک لە یاریزانان ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر شێوازی کارکردنی راهێنەرەکەیان دەربڕیوە. دیاز دەڵێت:

“دۆخەکە گرژی زۆری لێكه‌وتۆته‌وه‌؛ ئەربێلوا سەرەتا توانیبووی تیپەکە کۆبکاتەوە، بەڵام ئێستا هەموو شتێک خەریکە دادەپەڕێت.”

دوو فیكه‌ی کۆتایی

بۆ ئەوەی ئاربێلوا کورسییەکەی بپارێزێت، تەنیا دوو هەلی لەبەردەم ماوە کە رۆژنامەنووسان بە دوو فیكەکەکە ناویان دەبەن:

1. یاری لالیگا بەرامبەر سێڵتا ڤیگۆ: دەبێت بە ئاست و ئەنجام سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.
2. یاری چامپیۆنزلیگ بەرامبەر مانچێستەر سیتی: ئەمە گرنگترین تاقیکردنەوەیە؛ ئەگەر ریاڵ مەدرید لەسەر دەستی سیتیزن ماڵئاوایی بکات، ئەوا ئاربێلوا تەنیا یەک خولەکیش لە پۆستەکەیدا نامێنێتەوە.

لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتەی داهاتوو ده‌رده‌كه‌وێت ئاربێلوا له‌گه‌ڵ ریاڵ مەدرید بەردەوام دەبێت، یان دەبێت بیر لە دوورخستنەوەی بكه‌نه‌وه‌ و سەرلەنوێ بنیادنانەوەی پڕۆژەکە بكه‌نه‌وه‌. ئەگەری ئەوە زۆرە کە یانەکە پێش کۆتایی وەرز راهێنەرێکی نوێ دەستنیشان بکات بۆ ئەوەی لانی کەم پلەیەکی شایستە لە لالیگا مسۆگەر بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button