ئه‌مریکاجیهانگرنگترینمۆندیالی 2026

ئینفانتینۆ پێشنیازێکی گرنگی مۆندیالی 2026 رەتکردەوە

بڕیارێکی یەکلاکەرەوە لە فیفاوە

Yariga App

یاریگا –

جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێ جیهان، کۆتایی بەو دەنگۆیانە هێنا کە باسیان لە زیادکردنی ژمارەی یاریزانانی هەڵبژاردە بەشداربووەکانی مۆندیالی 2026 دەکرد.

پێشنیارەکە بۆچی كرابوو ؟

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرایكردووه‌  فیفا بە فەرمی پێشنیازی زیادکردنی لیستی یاریزانانی لە 26 بۆ 30 یاریزان رەتکردەوە.

 بۆ ماوەی چەند مانگێک باس لەوە دەکرا کە فیفا ژمارەی یاریزانانی هەر هەڵبژاردەیەک زیاد بکات. ئەمەش بەهۆی ئەوەی مۆندیالی 2026  گۆڕانکاری گەورەی تێدا کراوە، لەوانە:

1. زیادکردنی ژمارەی هەڵبژاردەکان بۆ 48 تیپ.

2. به‌رێوه‌چوونی پاڵەوانێتییەکە لە سێ وڵاتی جیاواز (ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا).

3. دووری مەودای نێوان شارەکان و ماندووبوونی یاریزانان بەهۆی گەشتە بەردەوامەکانەوە.

بڕیاری کۆتایی فیفا

رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاشکرایکردووە کە سەرەڕای ئەوەی یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا لە یۆرۆی 2024 رێگەی دا ژمارەی یاریزانان لە 23 یاریزانه‌وه‌ ببێتە 26 ، بەڵام فیفا بڕیاری داوە لە مۆندیالی داهاتوودا هەمان یاسای مۆندیالی قەتەر جێبەجێ بکات و رێگە بە تەنیا 26 یاریزان بدرێت بۆ هەر هەڵبژاردەیەک.

کاردانەوەی راهێنەران

ئەم بڕیارە ئەرکی راهێنەران قورس دەکات، چونکە پاڵەوانێتییەکە نزیکەی 40 رۆژ دەخایەنێت (لە 11ـی حوزەیران تاوه‌كو 19ـی تەممووزی 2026) ده‌خایه‌نێت.

پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌ لە 16 شاری به‌رێوه‌ده‌چێت، ڕاهێنەران هیوایان دەخواست بە 30 یاریزانەوە گەشت بکەن بۆ ئەوەی لە کاتی پێکان یان ماندووبووندا بژاردەی زیاتریان لەبەردەستدا بێت، بەڵام فیفا بە نەخێر وەڵامی دانەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button