
یاریگا –
هانزی فلیک، راهێنەری ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی سەرەڕای ماڵئاواییكردنی یانەكەی لە جامی شای ئیسپانیا ستایشی ئاستی یاریزانەكانی كرد.
شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاتلێتیكۆ مەدریدی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لێبردەوە، لە میانی یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا.
بەئەنجامی هەردوو یاریی چوون و هاتن ئاتلێتیكۆ مەدرید بە چوار گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ لە بارسێلۆنای بردەوە و خۆی گەیاندە یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.
❝ We are disappointed, but we can be really proud. We gave everything on the pitch. ❞
— Hansi Flick pic.twitter.com/Br66TS7Fea
— FC Barcelona (@FCBarcelona) March 4, 2026
هانزی فلیک لە دوای یارییەكە گووتی:
هەمووان تەواوی توانای خۆیان بەگەڕخست و یارییەکی نایابمان كرد. نەمانتوانی گۆڵی چوارەم بکەین، ئەم شتانەش لە تۆپی پێدا روودەدات. پێموایە ئەگەر لە یارییەکانی داهاتوودا بەم شێوەیە بەردەوام بین، دەبینە یانەیەک کە کەس توانای راگرتنی نەبێت.
چەندین هەلمان بۆ گۆڵی چوارەم و پێنجەم بۆ رەخسا. دەبێت شانازی بەوەوە بکەین کە هەموو هەوڵێکی خۆمان لەناو یاریگادا دا.
ئەمڕۆ بە ئازایەتییەکی زۆرەوە یارییمان کرد، شانازی بە ئاستی یاریزانەکانەوە دەکەم و پێیان سەرسامم. دەتوانن ببینن یاریزانە لاوەکانی لاماسیا چەندە بەتوانان و ئەمەش سەرنجڕاکێشە، بەڵام بێگومان بەهۆی چوونە دەرەوەمان لە پاڵەوانێتییەکە دڵتەنگین.
دوو پێکانمان بۆ زیاد بوو، ئەمەش شتێکە کە من نیگەران دەکات.
بارسێلۆنا لە خولی ئیسپانیا پێشەنگی خولەكەی گرتووە و بە جیاوازی چوار خاڵ لە پێش ریال مەدریدی دووەمەوەیە.



