مایکڵ ئانتۆنیۆ یانەیەکی نوێی دۆزییەوە

یاریگا –
دوای 15 مانگ لە رووداوی هاتوچۆکەی بەسەری هات، مایکڵ ئانتۆنیۆ یانەیەکی نوێی بۆ خۆی دۆزییەوە. یانەی سیلییەی قەتەڕی بەفەرمی گواستنەوەی ئانتۆنیۆی جامایکی و هێرشبەری پێشووی یانەی وێستهامی راگەیاند.
ئانتۆنیۆ ئاشکرایکرد کە چەند یانەیەکی پرێمەرلیگی گرنگیان پێدەدا، بەڵام دەیانویست سەرەتا راهێنان بکات پێش ئەوەی گرێبەستی پێشکەش بکەن.
ئانتۆنیۆ دەڵێت:
چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ دەیانویست سەرەتا راهێنان بکەم. منیش بە خۆبینینەوە گووتم: ‘من راهێنان ناکەم. منیان بینیوە یاریی لەگەڵ جامایکا دەکەم، 10 ساڵی رابردووی منیان بینیوە. دەبوو راهێنان بکەم تاوەکوو گرێبەستم پێشکەش بکەن. یانەکان پێیان گوتم ئەگەر راهێنان نەکەیت گرێبەستت لەگەڵ واژۆ ناکەین. دەبوو پێ بە شکۆی خۆمدا بنێم، بەو شێوەیە خۆم لە برێنتفۆرد بینییەوە. بۆ ماوەی دوو هەفتە راهێنانم لەگەڵ کردن، بەڵام پێش ئەوەی گرێبەست واژۆ بکەم تووشی پێکان بووم.
🔵 هداف وست هام سيلاوي ✍️
Welcome Michail Antonio😍💙#نادي_السيلية_الرياضي | #alsailiya pic.twitter.com/PpKiL5w1tF
— Al-Sailiya club نادي السيلية الرياضي (@AlSailiyaclub) March 2, 2026



