
یاریگا –
لە گەڕی 12ـی خولی پلە یەکی کوردستان پێنج گۆڵپارێز کلین شیتیان کرد و رێژەیەکی زۆریش کارتی زەرد لەلایەن ناوبژیوانانەوە بەرزکراوەتەوە.
لە کۆی هەشت یاریی گەڕی 12ـی خولی پلە یەکی کوردستان 17 گۆڵ تۆمار کراوە، پێنج گۆڵ لە گێمی یەکەم و 12 گۆڵیش لە گێمی دووەم کراوە، ساڵح جومعە لە یانەی چەمچەماڵ خێرترین گۆڵی ئەم گەڕەی لە خولەکی هەشت بەرامبەر ئاڕاڕات تۆمار کرد.
پێنج گۆڵپارێز لە گەڕی رابردووی خولی پلە یەکی کوردستان کلین شیتیان کرد، هەریەک لە هاوکار رەزا لە بابان، عەباس محەمەد لە شەقڵاوە، سەرخێڵ حەسەن لە کفری، دڵشاد فەواز لە سێمێل لەگەڵ بێوار حەسەن لە سۆران کلین شیتیان کرد و هیچ گۆڵێکیان لێ تۆمار نەکرا، زۆرترین گۆڵیش لە یاریی بازیان و کۆیە تۆمارکرا کە یارییەکە 2 _ 2 کۆتایی هات.
لە گەڕی 12ـی خولی پلە یەکی کوردستان 40 کارتی زەرد و دوو کارتی سوور لەلایەن ناوبژیوانانەوە بەرزکراوەتەوە، لەم گەڕەدا هیچ یانەیەک یاریی خاوێنی نەکرد و سەرجەمیان کارتیان بەڕوودا بەرزکرایەوە.



