ئیسپانیائینگلتەراگرنگترین

پرێمەرلیگ لە لالیگا بەچێژترە؛ یاریزانێکی لالیگا دانی پێدا دەنێت

Yariga App

یاریگا –

کام خول باشترە، لالیگا یان پرێمەرلیگ؟ پابلۆ فۆرنالس دوایین وەڵامی خۆی دەداتەوە.

پابلۆ فۆرنالس کە ئێستا یاریی بۆ ریال بێتیس، زۆرینەی کاروانی وەرزشیی لە ئیسپانیا و لە یانەکانی مالاگا، ڤیاڕیاڵ و ئێستاش بێتیس بەسەر بردووە، بەڵام 5 ساڵیشی لە ئینگلتەرا لەگەڵ وێستهام لە پرێمەرلیگ بەسەر بەسەر بردووە، بەو هۆیەوە هەردوو خولەکە زۆر بەباشی دەناسێت.

لە دوایین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ چەناڵێکی یوتوبدا پێش دێربی سێڤییا، فۆرنالس پرسیاری لێکرا کە کام خولە بەهێزترە: لالیگای ئیسپانیا یان پرێمەرلیگی ئینگلتەرا؟

سەرەتا فۆرنالس ستایشی لالیگای کرد، گوتی دوای گەڕانەوەی بۆ ئیسپانیا، باوەڕی وایە لالیگا کوالێتی زۆری هەیە. ئاماژەی بەوەکرد کە یانە ئینگلیزییەکان پارەیەکی زۆر بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانە ئیسپانییەکان دەدەن، کە ئەمەش نیشانی دەدات ئیسپانیا شتێک بەرهەم دەهێنێت کە لە ئینگلتەرا نیانە.

لەگەڵ ئەوەشدا، روونیکردەوە کە پرێمەرلیگی بەلاوە باشترە، بەهۆی پارە و یاریزانە بەهێزەکان، باشترین یاریزانەکان ئێستا لە ئینگلتەرا یاریی دەکەن. پابلۆ روونیکردەوە کە تۆپی پێ لەوێ لە ئیسپانیا جیاوازترە، خێراترە، راستەوخۆترە و هێرشی پێچەوانەی زیاتری تێدایە. بۆ هاندەرێکی بێلایەن پرێمەرلیگ سەیرکردنی بەچێژترە چونکە یارییەکان لە ناوچەی سزای تیمێکەوە بەخێرایی دەچێتە ناوچەی سزای تیمەکەی دیکە، بەردەوام جووڵەی تێدایە لەبری ئەوەی وەکوو ئیسپانیا زیاتر تاکتیکی و هێواشتر بێت.

بۆیە لە کۆتاییدا، فۆرنالس باوەڕی وایە لالیگا کوالێتی نایابی هەیە، بەڵام بەگشتی پرێمەرلیگ زیاتر بەچێژترە و رکابەری زیاترە.

بابەتی زیاتر

Back to top button