ئینگلتەراگرنگترین

ئارتێتا ئەستێرەیەکی دیکەی دەوێت؛ گەنەرز 85 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئامادەکردووە

ئارسیناڵ هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی چڕکردووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئارسیناڵ چاوی لە بەهێزکردنی زیاتری هێڵی هێرشبەری یانەکەیە و ئەستێرەیەکی دیکەی پرێمەرلیگ دەکاتە ئامانج.

تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ ئارەزووی گواستنەوەی گۆردن دەکات و کێبڕکێی یانەکانی مانچێستەر یونایتد و چێڵسی دەکات بۆ بەدەستهێنانی واژۆی یاریزانەکە.

ئانتۆنی گۆردن لەگەڵ نیوکاسڵ یونایتد

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، گەنەرز ئامادەیە 85 ملیۆن یۆرۆ لەپێناو یاریزانەکەدا خەرج بکات، بەڵام گواستنەوەی ئاسان نابێت چونکە یاریزانەکە چاوی چەندین یانەی دیکەی لەسەرە و تاوەکوو هاوینی ساڵی 2030 گرێبەستی لەگەڵ نیوکاسڵ دا هەیە.

ئەستێرە ئینگلیزییەکە ئەم وەرزە لە دۆخێکی زۆر سەیردایە، لە چامپیۆنزلیگ ئاستێکی ناوازە پێشکەش دەکات و 10 گۆڵی کردووە، بەڵام لە پرێمەرلیگ تووشی قەیرانی گۆڵکردن بووە و لەکۆی 22 یاریی تەنیا 3 گۆڵ و 2 ئەسیستی کردووە.

ئانتۆنی لە ساڵی 2023 لە ئێڤەرتنەوە پەیوەندی بە ریزەکانی نیوکاسڵ یونایتد کرد و تاوەکوو ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 145 یاریی بە درێسی ئەو یانەیە کردووە، 36 گۆڵی کردووە و 28 گۆڵیشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button