
یاریگا –
دەیڤد ناڤارۆ، یاریزانی پێشووی لێڤانتێ باسی رووداوێک دەکات کە لەنێوان خۆی رۆناڵدۆ روویداوە کاتێک هەردووکیان لە لالیگا یارییان دەکرد.
دەیڤد ناڤارۆ، کە ئێستا تەمەنی 45 ساڵە و یانە ئیسپانییەکانی وەکوو ڤالێنسیا، لێڤانتێ و مایۆرکا کردووە، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ سێر دیپۆرتیڤۆس ڤالێنسیا کردووە، لەو چاوپێکەوتنەدا باسی چەند ساتێکی جیاوازیی کاروانی وەرزشیی خۆی دەکات.
یەکێک لە ناودارترین ساتەکان ئەو کاتە بوو کە ئانیشکی لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەدات و خوێنی لێدەهێنێت، ئەو رووداوە کاردانەوەی زۆری دروستکرد.
ناڤارۆ دەڵێت: “خەڵکی داوایان دەکرد بچمە زیندانەوە، بەتایبەت میدیا مەدریدییەکان.”
ناڤارۆ دەشڵێت:
هەمیشە گوتوومە ئەمە رووداوێک بوو، بەڵام خەڵکی باوەڕم پێناکەن. ئانیشکدان لە یاریزانی دیکەش هەبووە، خۆشم بەرم کەوتووە، بەڵام ئەمەیان بەتەواوی بێمەبەست بوو. ئەگەر سەیری دیمەنەکە بکەنەوە، دەبینن من بە هیچ شێوەیەک هەر سەیری یاریزانەکە ناکەم.
لەو دیمەنەدا من لەگەڵ خوانفران و کریستیانۆ دەهاتم و لە پشتیانەوە بووم. پێم وایە لە ساتی هەڵدانی لێدانێکی لا بوو. بەسەر خوانفراندا بازمدا و کاتێک خۆم بەرزکردەوە، لە کریستیانۆمدا. ئەگەر سەیری ڤیدیۆکە بکەن، من تەواوی کاتەکە چاوم لەسەر تۆپەکەیە. هەر هەستیشم بەوە نەکرد کە لێمداوە، بەڵام کاردانەوەی خەڵکی زۆر توند بوو، وەکوو ئەوە بوو بیانەوێت زیندانیم بکەن.



