ئینگلتەراگرنگترین

پێویستە رێز لە ئاین و جیاوازییەکان بگرین؛ گواردیۆلا رەخنەی توند لە هاندەرانی لیدز یونایتد دەگرێت

"ئێستا جیهان، جیهانی مۆدێرنە"

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا سەرکۆنەی رەفتاری هاندەرانی لیدز یونایتد دەکات و قبووڵنەکردنی ئاین و جیاوازییەکان بە کێشەیەکی گەورە ناودەبات.

شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی 28ـی پرێمەرلیگ، مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیلاند رۆد بووە میوانی لیدز یونایتد و بە گۆڵێکی وەڵام یارییەکەی لە یانەی خانەخوێ بردەوە. لە خولەکی 12ـی یارییەکە، پیتەر بانکس، ناوبژیوانی یارییەکە، لەبەر یاریزانە موسڵمانەکانی مان سیتی و شکاندنی رۆژووەکانیان یارییەکەی بۆ چەند خولەکێک راگرت، بەڵام هاندەرانی لیدز دەستیان کرد بە گوتنی هاتفی نەشیاو و فیکەلێدان.

وەستانی یارییەکە بۆ شکاندنی رۆژوو لەلایەن یاریزانە موسڵمانەکانی مانچێستەر سیتی

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە، گواردیۆلا باسی لەو رووداوە کرد و نیگەرانی خۆی دەبڕی.

ئێستا جیهان، جیهانی مۆدێرنە، سەیرکەن ئەمڕۆ جارێکی دیکە چی جیهاندا روودەدات. کێشەیە ئەگەر رێز لە ئاین و جیاوازییەکان نەگرین. راگرتنی یاریی بۆ رۆژووشکاندن یاسایە و  ئێمە داماننەناوە، بەڵکوو پرێمەرلیگ دایناوە و لاری نییە بۆ شکاندنی رۆژوو یەک بۆ دوو خولەک بۆ یاریزانان هەبێت. بەداخەوە کە گوێبیستی فیکەلێدانی هاندەران بووم.

دانیێل فارکێ، راهێنەری لیدز بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوور نەیتوانی لە کۆنگرەکە ئامادەبێت، بۆیە ئێدی رێمێر، یاریدەدەری ناوبراو، ئامادە بوو و کاردانەوە و رەفتاری هاندەرانی بە نائومێدکەر ناوبرد، گوتی کە پێویستە یانەکەی رێکاری پێویست لەوبارەیەوە بگرێتەبەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button