
یاریگا –
لە یاریی لووتكە و لە دێربی لەندەندا ئارسیناڵ لەیاریگای خۆی میوانداری چێڵسی دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 19:30 بەكاتی هەولێر ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری چێڵسی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 28ی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

ئارسیناڵ و چێڵسی لەم وەرزەدا سێ جار رووبەڕووبوونەتەوە و یارییەكەی ئەمڕۆ رووبەڕووبوونەوەی چوارەمی ئەم وەرزەیە، دوو یاریی ئارسیناڵ لە جامی كاراباو براوە بووە و یارییەكەی پرێمەرلیگیش یەكسان بوون.
ئارسیناڵ پێشەنگی ریزبەندی لە مەترسیدایە و ئێستا جیاوازیەكەیان لەگەڵ مانچێستەر سیتی دووەم تەنیا دوو خاڵە.
گەنەرز لەم وەرزەدا 28 یاریی كردووە و لە 18 یاریی براوە بووە حەفت یاریی یەكسان بووە و سێ یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 61 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگی گرتووە.
لە بەرامبەردا چێڵسی هەوڵی گەیشتن بە تۆپ پێنجی پرێمەرلیگ دەدات و لە كۆی 27 یاریی ئەم وەرزە تەنیا دوازدە یاریی بردووەتەوە نۆ یاریی یەكسان بووە و شەش یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 45 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی پرێمەرلیگ دێت.
زانیاری یاریی
هەردوو یانە لە مێژوودا 211 جار رووبەڕووبوونەتەوە لە 86 یاریی ئارسیناڵ براوە بووە و چێڵسیش 64 یاریی، 61 یارییش یەكسان بوون.
چێڵسی لە كۆتا 11 یاریی پرێمەرلیگدا تەنیا یەک یاریی لە ئارسیناڵ بردووەتەوە ( 7 دۆڕان، 3 یەكسان ).
10 یارییە لەسەر یەک لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان چێڵسی لە ئارسیناڵی نەبردووەتەوە.
چوار یارییە لەسەر یەک لە یاریگای ئارسیناڵ چێڵسی تووشی شكست دەبێت.
ئارسیناڵ لە كۆتا 25 یاریی دێربییەكانی لەندەن لە پرێمەرلیگ تەنیا یەک یاریی دۆڕاندووە ( 18 بردنەوە، 6 یەكسان ).
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئارسیناڵ بە بێ میكێل مێرینۆ، كای هاڤێرتز و بێن وایت رووبەڕووی بلووز دەبێتەوە.
چێڵسی بە بێ مۆدریک، فۆفانا، كۆكۆرێیا، ئێستیڤاو، گیتنێز و كۆڵویڵ رووبەڕووی گەنەرز دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ
رایا
هینكاپێ، سالیبا، گابریێل، تیمبەر
زوبیمێندی، رایس
ساكا، ئێزێ، ترۆسارد
یۆكێرێش
پێكهاتەی پێشبینیكراوی چێڵسی
سانچێز
جەیمس، ئادارابیۆ، فۆفانا، گوستۆ
كایسێدۆ، سانتۆس
نیتۆ، ئینزۆ، پاڵمەر
جواو پێدرۆ



