ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی لیڤەرپوول V وێستهام؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی گەڕی 28 پرێمەرلیگ لیڤەرپوول لە یاریگای خۆیدا میوانداری وێستهام دەكات.

وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 18:00 بەكاتی هەولێر لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری وێستهام بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 28 پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

لیڤەرپوول لەم وەرزەدا بە ئاستێكی ناجێگیردا تێدەپەڕێت بە جۆرێک لە بری ئەوەی ركابەری نازناوی خولەكە بكات هەوڵی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو دەدات.

لەم وەرزەدا لە كۆی 27 یاریی سیازدە یاریی بردووەتەوە شەش یاریی یەكسان بووە و هەشت یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 45 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی پرێمەرلیگ دێت.

لە بەرامبەردا وێستهامیش وەرزێكی تەواو خراپ پێشكەشدەكات و هەوڵی مانەوە لە پرێمەرلیگ دەدات.

لە كۆی 27 یاریی تەنیا شەش یاریی بردووەتەوە حەفت یاریی یەكسان بووە و 14 یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 25 خاڵ لە ریزبەندی هەژدەیەمی پرێمەرلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

لیڤەرپوول بە بێ فلۆریان ڤیرتز، كۆنۆر برادلی، ئیزاک، ئیندۆ، لیۆنی و بایجێتیچ رووبەڕووی وێستهام دەبێتەوە.

وێستهام بە بێ پۆتس و پابلۆ رووبەڕووی لیڤەرپوول دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراو لیڤەرپوول

ئالیسن

گۆمێز، ڤان دایک، كۆناتێ، كێركێز

خراڤنبێرخ، ماک ئالیستەر

سەڵاح، سۆبۆسلای، خاكپۆ

ئێكیتیكی

پێکهاتەی پێشبینیكراوی وێستهام

هێرمانسن

ماڤرۆپانۆس،  وان بیساكا، دیساسی، دیۆف

فێرناندیز، سۆچیک، سكارلێس

بۆون، سەمەرڤیڵ

كاستێیانۆس

بابەتی زیاتر

Back to top button