خووله‌کانی دیکەگرنگترین

لەگەڵ رێزم ئەو گەمژەیە؛ نێیمار هێرش دەکاتە سەر یاریزانێک

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەکەی نێوان سانتۆس و ڤاسکۆ دا گاما لە خولی بەڕازیلی کێشە و مشتومڕ لەنێوان نێیمار و تیاگۆ مێندێش دروست بوو.

لە یارییەکەی بەرەبەیانی هەیینی 27ـی شووبات، کە تێیدا سانتۆس لە گەڕێ چوارەمی خولی بەڕازیلی میوانداریی ڤاسکۆ دا گاما’ـی کرد و 2-1 یارییەکەی لێبردەوە. هەردوو گۆلەکە سانتۆسیش لەلایەن نێیمار جونیۆرەوە کران.

لە خولەکی 29ـی یارییەکە مشتومڕ و کێشە لەنێوان نێیمار و تیاگۆ مێندێش دروست بوو، ناوبژیوان ناچاربوو کارتی زەرد بەڕووی هەردوو یاریزاندا بەرز بکاتەوە. دوای یارییەکە پرسیار لەسەر ئەو کێشەیە پرسیار لە نێیمار کرا و ئەویش گوتی:

هەمیشە تیاگۆ مێندێش دەیەوێت دەست بە شەڕ بکات و کەسێکی توندوتیژ بێت، لەگەڵ رێزم ئەو گەمژەیە. جارێک لە پاریس سانجێرمان تووشی پێکانی کردم و ئێستاش ئەمڕۆ بەڵێنی پێدام جارێکی دیکە دووبارەی دەکاتەوە، بۆیە با بزانین هێندە پیاوە جارێکی دیکە تووشی پێکانم بکاتەوە.


ساڵی 2020 کاتێک نێیمار لە پاریس سانجێرمان بوو و تیاگۆ مێندێش لە لیۆن، لە یەکێک لە یارییەکانی نێوانیاندا مێندێش زۆر بە توندی لە نێیمار دەدات و تووشی پێکانی دەکات کە بە ناچاری یاریگا جێدەهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button