بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کورت زوما جارێکی دیکە ئەوروپا جێدەهێڵێ

Yariga App

یاریگا –

کورت زوما ئەزموونێکی دیکە تاقیدەکاتەوە و جارێکیتر دەگەڕێتەوە بۆ تۆپی پێی عەرەبی.

ماوەی 15 ساڵە ئەو یاریزانە فەڕەنسیە لە یاریگاکان دەرکەوتووە. یەکەمین جار لەگەڵ سانت ئیتیانی وڵاتەکەی بوو. لەوەتەی یەکەمین دەستپێکی کاروانی پیشەگەرێتی تا ئێستا 8 جار گواستنەوەی کردووە لەنێوان یانەکاندا. بەڵام دیارترین و زۆرترین ماوەی لەگەڵ چێڵسی ئینگلیزی بوو لە 2014-2021. کۆتا وێستگەی ئەوروپیشی کلوجی رۆمانی بوو کە لە مانگی سێپتەمبەری ساڵی 2025 پەیوەندی پێوەکردن و لە مانگی یەنایەری ئەم ساڵ جیابووەوە دوای ئەنجامدانی تەنها چوار یاریی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، بەرگریکارە 31 ساڵانەکە ئەم جارە وەک یاریزانی ئازاد پەیوەندی بە وەسڵی ئیماراتی دەکات.

زوما پێشتر ئەزموونی تۆپی پێی عەرەبی کردووە. کاتێ 2024-2025 بەخواستن لە وێستهامەوە پەیوەندی بە عروبەی سعوودیەوە کرد.

Back to top button