
یاریگا –
عەممار فەرهاد، سەرۆکی یانەی زاخۆ، بێدەنگیی شکاند و لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی “یاریگا تۆک”، کۆمەڵێک زانیاریی گرنگ و نهێنیی پشت پەردەی یانەکەی بۆ یەکەمجار ئاشکرا دهكات.
ئەم دیمانەیە کە ئەمشەو لە پلاتفۆرمەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا بڵاودەکرێتەوە، سهرۆكی یانهی زاخۆ تیشکی خستە سەر چەندین لایەنی کارگێڕی، دارایی و وەرزشی یانەکە، لەوانەش هۆکاری گۆڕینی راهێنەر و ئامانجەکانی یانە بۆ ئەم وەرزە و وەرزەکانی داهاتوو و نەخشەڕێگای داهاتووی کوڕانی خابوور ئاشكرا دهكات.
هۆکاری گۆڕینی راهێنەر و گرنگییرڕێکخستنەوەی یانە
سەرۆکی یانەی زاخۆ لەبارەی گۆڕینی راهێنەرەوە رایگەیاند، سوپاسی وسام رزقی راهێنهری پێشووی یانهكهمان دهكهین یهكێكه له راهێنهره گهورهكان بهڵام ئەو کارە پێویست بوو، چونکە ئاستی رێکخستن و پابەندبوون لە یانەکەدا وەک پێویست نەبووە.
فەرهاد جەختی لەوە کردەوە کە یانەکە خاوەنی کۆمەڵێک یاریزانی باش بووە و دەبوو ئەنجامەکانیان باشتر بوونایە، بۆیە گۆڕانکاری لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیدا بە پێویستمان زانیوە بۆ باشترکردنی دۆخەکە.
گوتیشی،
مەرجی سەرەکییمان بۆ راهێنەری نوێ، ئەیوب ئۆدیشۆ، بریتییە لە ڕکابەری کردن لەسەر پلەکانی پێشەوەی خولی ئەستێرەکانی عێراق.
ئامانجەکانی یانە و خەرجییەکانی ئەم وەرزە
فەرهاد کۆمەڵێک نهێنی دیکەشی لە بەرنامەی “یاریگا تۆک”دا ئاشکرا کرد، بەتایبەت ئامانجی یانەکەی بۆ ئەم وەرزە و وەرزەکانی داهاتوو. هەروەها باسی خەرجییەکانی یانەکەی لەم وەرزەدا کرد، کە ئەمەش زانیاری گرنگ دەبێت بۆ هاندەران و چاودێرانی وەرزشی.
یانەی زاخۆ لەم وەرزەدا نزیکەی 920 ملیۆن دیناری لە فرۆشتنی بلیتی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەستکەوتووە، کە ئەمەش سەرچاوەیەکی گرنگی داهاتە بۆ یانەکە.
نوێنەرایەتیکردنی کوردستان و یەکڕیزی یانە کوردییەکان
سەرۆکی یانەی زاخۆ پێیوایە کە یانەکانی کوردستان تەنیا نوێنەرایەتی خۆیان ناکەن لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، بەڵکو نوێنەرایەتی تەواوی کوردستان دەکەن، بۆیە پێویستە یەک دەنگ و یەک رەنگ و یەک هەڵوێست بن. هەرچەندە ئاماژەی بەوە دا کە پەیوەندییان لەگەڵ سەرجەم یانەکانی کوردستان باشە، بەڵام پێویستە ئەم پەیوەندییە باشتر بکرێت و زیاتر پەرەی پێبدرێت بۆ خزمەتی وەرزشی کوردستان بە گشتی.
سەردانی سەرۆکی فیفا بۆ زاخۆ
لە کۆتایی لێدوانەکانیدا، رایگهیاند، کە لە کاتی سەردانیکردنی بۆ قەتەر بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین هاندەران، جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا، بەڵێنی داوە سەردانی یانەی زاخۆ بکات و لە نزیکەوە هاندەرانی یانەکە ببینێت. ئەمەش دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ یانەی زاخۆ و وەرزشی کوردستان بە گشتی، چونکە سەردانی کەسایەتییەکی وەک سەرۆکی فیفا گرنگییەکی زۆری هەیە.
یاریگا تۆك ئهمشهو كاتژمێر 07:00 له پلاتفۆرمهكانی تۆڕی وهرزشی یاریگا بڵاودهكرێتهوه و سهرۆكی یانهی زاخۆ چهندین نهێنی دیكهی گهوره ئاشكرا دهكات به تایبهت خهرجی یانهكه لهم وهرزه و وادهی دهستپێكردنی یاریگایه نوێیهكهی یانهكه و كۆنترۆڵكردنی كێشهی هاندهران.



