
یاریگا –
بەشێوەیەکی فەرمی لیستی یاریزانانی ریال مەدرید بۆ یارییەکەی بەرامبەر بێنفیکا بڵاوکرایەوە.
کیلیان ئێمباپێ، هێرشبەری فەڕەنسی بەهۆی پێکان لە ئەژنۆیدا بۆ رووبەڕووبوونەوەی بێنفیکا بانگهێشت نەکراوە و لە لیستەکە دوورخراوەیەوە.
جیا لەو یاریزانە هەریەکە لە یاریزانان، دین هاوسن، جود بێڵینگهام، ئێدێر میلیتاو و سێبایۆس بەهۆی پێکان بەشداریی یارییەکە ناکەن. رۆدرریگۆ، هێرشبەری بەڕازیلیش بەهۆی راگیران بەشداریی ناکات.
ئەمشەو 25ـی شوباتی 2025، کاتژمێر 23:00 بەکاتی هەولێر، ریال مەدرید لە بێرنابیۆ لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پاشکۆی چامپیۆنزلیگ میوانداری بێنفیکا دەکات.
مێرێنگی یاریی چوون لە لێسبۆن 1-0 لە بێنفیکای بردبووەوە، لەم یارییە بە یەکسانبوون و سەرکەوتن دەگاتە قۆناخی شازدە.



