ئیسپانیائینگلتەرادەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

یەکەم گرێبەستی وەرزی داهاتوو؛ بارسێلۆنا لەگەڵ ئەستێرەیەک دەگاتە رێککەوتن

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا کۆبوونەوەیەکی ئەرێنی لەگەڵ بریکاری کارەکانی ئەستێرەیەک کردووە و گەیشتوونەتە رێککەوتن.

دوای ئەو ئاستە بەرزەی ئەم وەرزە لەگەڵ یانە کاتالوونییەکە پێشکەشی کرد، بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەستی مارکۆس راشفۆرد لە خواستنەوە بۆ وەرزی داهاتوو بکاتە هەمیشەیی. لە ئێستاوە یانەکەش هەنگاوەکانی بۆ ئەو مەبەستە دەستپێکردووە و گەشبینییەکی زۆر هەیە بۆ رێککەوتن..

لە مانگی رابردوو رۆژنامەنووسی ناوداری ئیتاڵی، نیکۆلۆ شێرا رایگەیاند کە بارسا پلانی داناوە گرێبەستی مارکۆس راشفۆرد بە 30 ملیۆن یۆرۆ بکاتە هەمیشەیی و ئۆفەرێکی تاوەکوو 2030 بۆ یاریزانەکە ئامادە کردووە.


دوێنێ هەمان سەرچاوە رایگەیاند کە گفتوگۆیەکی ئەرێنی لەنێوان بریکاری کارەکانی راشفۆرد و بارسا ئەنجامدراوە، هەروەها هەردوولا تاوەکوو 2030 گەیشتوونەتە رێککەوتن و پێشبینی دەکرێت گفتوگۆی راستەوخۆی نێوان دوو یانەکە دەستپێبکات.


ئەمڕۆ رۆژنامەنووسی ناودار، فابریزیۆ رۆمانۆ رایگەیاند بارسێلۆنا لە گفتوگۆ لەسەر مەرجە کەسییەکان لەگەڵ مارکۆس راشفۆرد پێشکەوتنی بەخۆوە بینیوە. بارسێلۆنا دەیەوێت راشفۆرد بهێڵێتەوە، بەڵام مانچێستەر یونایتد ئامادە نییە داشکاندن لە بەهای بژاردەی کڕینەوەی بکات و بە کەمتر لە 30 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری نابێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button