ئیتاڵیائیسپانیادەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

ئەستێرەیەکی گەورە مانەوە لە یانەکەی لە رۆیشتن بۆ بارسێلۆنا بە باشتر دەزانێت

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەیەکی گەورە دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵ یانەکە نوێ بکاتەوە نەوەکوو بچێتە بارسێلۆنا.

ئالیساندرۆ باستۆنی بووەتە یەکێک لە تەواوترین بەرگریکارەکان لە تۆپی پێی ئەوروپا. لە تەمەنی 26 ساڵیدا یەکێکە لە سەرکردەکانی هێڵی بەرگریی ئینتەر میلان، با توانا نایابەکەی لە بەرگریکردن و دابەشکردنی تۆپ. وشارییەکەی، قاچێکی چەپی نایاب و توانای شکاندنی هێڵەکان بە پاسە درێژەکانی دەیکات بە یەکێک لە خوازراوترین یاریزانەکانی جیهان.

بارسێلۆنا بەدوای بەرگریکارێکی کتومت هاوشێوەی ئەودا دەگەڕێت بۆ بەهێزکردنی هێڵی دواوەی، یانە کاتالوونییەکە دڵێکی بەرگریی دەوێت بتوانێت لە دواوە یاریی بنیاد بنێت، هێندە بەهێز بێت مامەڵە لەگەڵ هێرشە پێچەوانەکان بکات و بەشداریی لە فشاری بەرزی یانەکەی بکات، ئەو کوالێییەی لەلایەن سیستمەکەی هانزی فلیکەوە بەهایەکی زۆری هەیە. باستۆنی بەشێوەیەکی نایاب لەگەڵ ئەو سیستمەدا دەگونجێت.

سەرەڕای بەردەوام دەرکەوتنی ناوی باستۆنی لە لیستی سەرەتایی بارسێلۆنا وەکوو ئامانجی خەونەکان، واقیع دەڵێت گرێبەستەکە بەردەوام ئاڵۆزتر دەبێت. بەگوێرەی ماتیۆ مۆریتۆ، پسپۆڕی بازاڕی گواستنەوە، ئینتەر هیچ نیازێکی فرۆشتنی بەرگریکارەکەی نییە.

ئینتەر بەرگریکارەکە بە هێڵی سوور دەزانێت، مەگەر ئۆفەرێکی نائاساییان پێبگات، زۆر زیاتر لە بەهای یاریزانەکە لە بازاڕی گواستنەوەدا. بە روانین لە دۆخی دارایی ئێستای بارسێلۆنا، بەبێ فرۆشتنی یاریزانی گەورە و دەستەبەری مووچەیەکی بەرزی مانگانە، ئەستەمە بارسا بتوانێت ئەو بڕە پارەیە بۆ کڕینی دابین بکات.

لە هەمان کاتدا گەورەترین بەربەست تەنیا دارایی نییە، بارستۆنی تەواو پابەندە بە پڕۆژەکەی ئینتەر میلانەوە، کە تێیدا پارچەیەکی گرنگ و کاریگەرە. گفتوگۆکان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ دوای 2028 بە باشی بەڕێوەدەچن، هەردوولاش ئامادەییان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکە نیشان داوە. ئالیساندرۆ بەردەوام دڵخۆشی خۆی لە میلان و ویستی بەردەوامبوونی لە یانەکە دەردەبڕێت و دەرفەتێکی کەمی بۆ گۆڕینی سیناریۆکان هێشتووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button