ئەفریقامۆندیالی 2026

هەڵبژاردەی مەغریب شوێنگرەوەی وەلید راگراگی دیاریدەکات

راهێنەرێکی دیار بۆ شوێنگرەوەی راگراگی دەستنیشان دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

چوار مانگ بەر لە دەستپێکردنی یارییەکانی مۆندیالی 2026 چارەنووسی وەلید راگراگی دەکەوێتە مەترسییەوە.

هەرچەندە دوێنێ سێشەممە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی مەغریب رەتیکردەوە راگراگی دوورخرابێتەوە، بەڵام تۆڕی ئاتلێتیک لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە زانیویەتی، مەغریب گفتوگۆکانی بۆ دەستنیشانکردنی شوێنگرەوەی راهێنەرەکەیان لەگەڵ چەند راهێنەرێک دەستپێکردووە، لەنێویاندا چاڤی هێرناندێز، راهێنەری پێشووی بارسێلۆنا.


تۆڕە ئەمریکییەکە ئەوەشی روونکردووەتەوە، هێشتا چاڤی و هەڵبژاردەی مەغریب نەگەیشتوونەتە رێککەوتن و لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆخی راهێنەرە ئیسپانییەکە ئاشکرایکردووە، چاڤی دەیەوێت لەدوای مۆندیال ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە بگرێتەوە ئەستۆ.

چاڤی هێرناندێز

راگراگی، لە مۆندیالی 2022ـی قەتەڕ مێژووی بۆ هەڵبژاردە ئەفریقییەکە نووسیەوە و توانی بۆ یەکەم جار هەڵبژاردەکە بگەیەنێتە قۆناخی پێشکۆتایی، لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقای 2023 لە قۆناخی 16 کرایە دەرەوە و لە هەمان پاڵەوانێتی ساڵی 2025 لە یاریی کۆتایی و لە کاتی زیادکراو جامەکەی بە سێنیگال دۆڕاند.

هەڵبژاردەکە لە مۆندیالی 2026 کەوتووەتە کۆمەڵەیەکی سەخت، کە تێیدا بەرامبەر بەڕازیل، سکۆتلاندا و هایتی یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button