عێراق

دوو راهێنەری پێشووی زاخۆ بەربژێرن بۆ ئەرکی راهێنەرایەتی زەوڕا

عیماد نەحاس وازی لە راهێنەرایەتی زەوڕا هێنا

Yariga App

یاریگا –

دوای شکستەکەیان بەرامبەر یانەی کەرخ، کارگێڕی زەوڕا عیماد نەحاسی لە ئەرکەکەی دوورخستۆتەوە و تەنها راگەیاندنی فەرمی ماوە.

کارگێڕی یانەی زەوڕا بە دوای شوێنگرەوەی عیماد نەحاسی راهێنەری  تیپەکەی دەگەڕێت و نایانەوێت راهێنەرە میسڕیەکە لە ئەرکەکەی بەردەوام بێت، دوای شکستەیان بەرامبەر کەرخ لە گەڕی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، کارگێڕی زەوڕا و عیماد نەحاس رێککەوتوون لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی راهێنەرەکە و تەنها راگەیاندنی فەرمی ماوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا دوو راهێنەری پێشووی زاخۆ بۆ شوێنگرەوەی عیماد نەحاس بەربژێرن، هەریەک لە تەڵال بلووشی و ویسام رزق، بەربژێرن بۆ ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی زەوڕا وەربگرن، لە دوای دەستلەکارکێشانەوەی لە راهێنەرایەتی مینا، لوئەی سەڵاحیش پاڵێوراوە بۆ ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی نەورەسەکانی بەغدا لە ئەستۆ بگرێت.

زەوڕا دوای شکستەکەی لە قۆناخی 16 بەرامبەر وەسڵی ئیماڕاتی، ماڵئاوایی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیای دوو کرد، دوایین یاریش بەرامبەر کەرخ شکستی هێنا و بە 31 خاڵ کەوتە ریزبەندی حەفتەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق.

بابەتی زیاتر

Back to top button