ئینگلتەراگرنگترین

چێڵسی پاڵپشتی فۆفانا دەكات؛ رەگەزپەرستی لە یاریگاكاندا جێگای نابێتەوە

چێڵسی بەیاننامەیەكی توند بڵاودەكاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی چێڵسی ئینگلیزی بە توندی دژی ئەو هێرشە رەگەزپەرستیەی ئاڕاستەی وێسلی فۆفانا بەرگریكاری فەڕەنسی یانەكەی كراون دەوەستێت.

شەوی رابردوو چێڵسی لە یاریگای خۆیدا میوانداری بێرنلی كرد و یارییەكەش بە گۆڵێک بۆ هەردوولا بە یەكسان بوون كۆتاییهات.

لە خولەكی 72 وێسلی فۆفانا كارتی زەردی دووەمی وەرگرت و بە كارتی سوور كرایە دەرەوەی یاریگا، دوای كارتە سوورەكە و لە خولەكی 93 بێرنلی گۆڵی یەكسانی بەرامبەر چێڵسی كرد.

لەدوای یارییەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا هێرشێكی گەورەی رەگەزپەرستی ئاڕاستەی وێسلی فۆفانا كراوە و بە هۆكاری یەكسان بوونەكەی بلووزی دەزانن.

هەژماری فەرمی چێڵسی بەیاننامەیەكی فەرمی بڵاوكردەوە:

یانەی چێڵسی بێزاری خۆی بەرامبەر ئەو سوکایەتییە رەگەزپەرستییەی کە لە رێگای ئۆنلاینەوە ئاراستەی وێسلی فۆفانا کراوە دەردەبڕێت.

ئەو سوکایەتییە رەگەزپەرستییەی کە فۆفانا کراوەتە ئامانج لە دوای یارییەکەی پرێمەرلیگ بەرامبەر بێرنلی، کارێکی قێزەونە و جێگای لێخۆشبوون نییە.

ئەم جۆرە رەفتارانە بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نین و پێچەوانەی بەهاکانی یارییەکە و هەموو ئەوانەیە کە وەکو یانەیەک باوەڕمان پێیەتی. هیچ شوێنێک بۆ رەگەزپەرستی نییە.

بە بێ دوودڵی لەگەڵ وێسلی وەستاوین. ئەو پاڵپشتی تەواوی ئێمەی هەیە، هەروەها هەموو یاریزانەکانمان کە زۆرجار تەنیا لەبەر کارەکەیان ناچارن بەرگەی ئەم رق و كینەیە بگرن. لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و پلاتفۆرمەکان کاردەکەین بۆ ناسینەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کارە و گرتنەبەری توندترین رێکاری گونجاو.

چێڵسی بە كۆكردنەوەی 45 خاڵ لە پلەی چوارەمی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button