کوردستان

سزای کاپتنی یانەی دەربەندیخان کەمکرایەوە

سزای سەر قەڵادزێ وەک خۆی مایەوە

Yariga App

یاریگا –

لیژنەی تێهەڵچوونەوە لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لەسەر تانەی چەند یانەیەک کۆبوونەوەی خۆی کرد و بڕیاریی کۆتایی لەبارەی چەند سزایەکەوە درا.

دوای ئەوەی دەربەندیخان تانەی لە راگرتنی هەڤاڵ محەمەدی کاپتنی تیپەکەیدا کە بۆ دوو یاریی راگیرا بوو، لیژنەی تێهەڵچوونەوە لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سزای یاریزانەکەی لە دوو یاریی کەمکردەوە بۆ یەک یاریی، هەڤاڵ بە هۆی لێدوانی نادروست لە دوای یاریی پێشمەرگەی هەولێر و دەربەندیخان بۆ دوو یاریی راگیرابوو.

لیژنەکە دەربارەی تانەی یانەی قەڵادزێ بڕیاریی کۆتایی خۆیدا، بڕیاردرا سزاکە وەک خۆی بمێنێتەوە و قەڵادزێ یاریی گەڕی 17ـی خولی نایابی کوردستان بەرامبەر پێشمەرگەی هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەکات بەبێ ئامادەبوونی هاندەر.

تەواوی بڕیارەکانی لیژنەی تێهەڵچوونەوە لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان. 

1- تانەی یانەی وەرزشی قەڵادزێ بەنوسراوی ژمارە (25) لە بەرواری 20-2-2026.
2- تانەی یانەی وەرزشی دەربەندیخان بەنوسراوی ژمارە (33) لەبەرواری 20-2-2026.
دوای پێداچوونەوەو هەموارکردنی بڕیارەکانی لێژنەی ڕێکاری یاسایی و سزادان بڕیاردرا:-
1- سزای یانەی وەرزشی قەڵادزێ یەک یاری لە دەرەوەی یاریگای خۆی و بێ جەماوەر ئەنجام دەدرێت وەک خۆی ماوە.
( لێژنەی پێشبڕکێکان یاریگا دیاری دەکات).
2- سزای یانەی وەرزشی دەربەندیخان:
أ- کەمکردنەوەی سزاى ڕاگرتنی یاریزان ( هەڤال محمد ) لە دوو یاری بۆ یەک یاری تەنها مانەوەی کارتی سور.
ب- لابردنی سزای ڕاگرتنی یاریدەدەری ڕاهێنەر (زمناکۆ قادر).
ج- رەتکردنەوەی تانە لە سەر سزای گۆڵپارێز ( ڕاوێژ عەتا ) سزای کارتی زەرد لە یاری نێوان پێشمەرگەی هەولێر- دەربەندیخان لەگەڕی (15)ی خولی نایابی کوردستان سزاکە وەک خۆی ماوە .

 

بابەتی زیاتر

Back to top button