بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەو یاریزانەی وەک “داهاتوو”ی بارسێلۆنا ناوی دەبرا هەرزانفرۆش دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

کڕیارێکی نوێ لە پرێمەرلیگ لەو یاریزانەی بارسێلۆنا هاتووەتەپێش کە سەردەمانێک کاتی دەرکەوتنی وەک “داهاتوو”ی بلاوگرانا ناوزەد دەکرا.

بەگوێرەی زانیاریکانی دەیلی مەیڵی ئینگلیزی، یانەی نۆتینگهام فۆرێست لە مێرکاتۆی هاوینە دەچنە مامەڵەی گواستنەوەی یاریزانە ئیسپانییەکە کە ئێستا بەخواستن لە مۆناکۆی فەڕەنسیە.

فاتی تازە تەمەنی 23 ساڵە، بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2019 وەک یاریزانی پیشەگەر یاریی بۆ بارسێلۆنا کرد و بە تەمەنێکی هێندە گچکەوە کە چاوی میدیاکانی بۆ لای خۆی راکێشا. تا ئەندازەیەک، بە “مێسی نوێ” یاخود بە “داهاتوو”ی بارسا ناوی دەبرا. بەڵام هۆکارگەلێک وایانکرد ئاستی دابەزێت، بەتایبەت بەهۆی پێکانە قورس و درێژخایەنەکانیەوە. هەربۆیە لە ساڵی 2023 بەخواستن ناردیانە ریزەکانی بڕایتن و دواتریش بۆ مۆناکۆ.

وەک دەیلی مەیڵ ئاشکرایکردووە، نۆتینگهام ئامادەیە لە هاوینی ئەمساڵ ئۆفەرێکی بە بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی یانە ئیسپانییەکە بکات بۆ دەستخستنی تواناکانی ئەو هێرشبەرە.

فاتی لە سەردەمی راهێنەرایەتی چاڤی هێرناندێز نەیتوانی بگەڕێتەوە بۆ ئەو ئاستەی لە سەرەتای دەرکەوتنیدا پیشانی دەدا. بە هاتنی هانزی فلیکیش هیوایەک نەمایەوە بۆ جێکردنەوەی یاریزانەکە لە پلانە سەرەکیەکانی خۆیدا. ئێستا هاوشێوەی هیکتۆر فۆرت و ئیناکی پێنا بەخواستن لەدەرەوەن بەڵام ئەو دووانە پێکەوە لە ئێڵچین.

بابەتی زیاتر

Back to top button