چامپیۆنزلیگگرنگترین

ئانتۆنیۆ گۆردن بە یارییەک چەندین ژمارەی ئەفسووناویی تۆمارکرد

Yariga App

یاریگا –

ئانتۆنیۆ گۆردن شەوێکی ئەفسووناویی لە ئازەربایجان بەڕێکرد کاتێک سەرکردایەتی نیوکاسڵی کرد لە بردنەوەی 1-6 بەسەر یانەی قاراباخی ئەو وڵاتە.

نیوکاسڵ بووە میوانی قاراباخ لە یاریی چوونی پاشکۆی چامپیۆنزلیگ بۆ گەیشتن بە قۆناخی 16ی پاڵەوانێتیەکە.

گۆردن تەنها لە گێمی یەکەمدا سوپەرهاتریکی تۆمارکرد.

مێدیا وەرزشیەکان هەرزوو کەوتنە ستایشی ئەستێرە ئینگلیزیەکە و خستنەڕووی ژمارە ئەفسووناوییەکانی لەو یارییەدا تۆماریکرد کە دیاریترینیان ئەمانەن:

  • بووە دووەمین یاریزان (لەدوای لویز ئادریانۆی بەڕازیلی بە درێسی شاختار بەرامبەر باتی بۆریسۆف لە ساڵی 2014) لە گێمی یەکەمد سوپەر هاتریک بکات.
  • یەکەم یاریزانە لە مێژووی چامپیۆنزلیگ لە قۆناخی کرانەدەرەوە ئەو کارە بکات.
  • یەکەمین یاریزانی ئینگلیزیە لە مێژوودا کەمترین خولەکی  پێویستبێت بۆ تۆمارترکردنی هاتریک (33 خولەک).
  • سێیەم یاریزانی مێژووی نیوکاسڵە هاتریک بکات لە چامپیۆنزلیگ و یەکەمین یاریزانی یانەکەیە لە قۆناخی کرانەدەرەوە ئەو ژمارەیە ئەنجام بدات.
  • ئێستا کە خاوەنی 10 گۆڵە لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ، تەنها هاری کەینی لەپێشە لەنێو مێژووی یاریزانە ئینگلیزیەکاندا لە وەرزێکدا گۆڵی زیاتری تۆمارکردبێت کە 11 گۆڵە.

بە تۆمارکردنی نیو دەرزەن گۆڵ، نیوکاسڵ بە ئەندازەیەکی زۆر سەرکەوتنی بۆ قۆناخی 16 مسۆگەرکرد، بەتایبەت کە یاریی گەڕانەوە لە یاریگای خۆیاندا دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button