چامپیۆنزلیگگرنگترین

جۆزێ مۆرینیۆ پەنجەی تۆمەت بۆ ڤینسیۆس جونیۆر درێژ دەکات

قسەکانی نێوان خۆی و ڤینی ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو لە یارییەکانی قۆناخی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ، ریال مەدرید بووە میوانی بێنفیکا و بە ئەنجامی گۆڵێکێ بێوەڵام یارییەکەی لە خاوەن ماڵ بردەوە.

یارییەکە تاوەکوو خولەکی 49 ئاسایی بوو، دوای ئەوەی ڤینیسیۆس گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ریال مەدرید کرد و لەبەردەم هاندەرانی بێنفیکا سەمای کرد گرژییەکان دەستیانپێکرد، دواتر کاتێک جوانیلکا پرێستیانی، یاریزانی بێنفیکا چووە لای ڤینی و قسەی پێ گوت یارییەکە بۆ ماوەی 10 راگیرا.

ڤینیسیۆس و پرێستیانی

لەدوای یارییەکە جۆزێ مۆرینیۆ رەخنەی لە ڤینیسیۆس گرت و گوتی نەدەبوو بەو شێوەیە ئاهەنگ بگێڕێت.

بەهرەمەندەکانی وەکوو ڤینسییۆس توانایان هەیە ئەم جۆرە گۆڵە جوانانە بکەن بەڵام داخەوە ئەو [ڤینیسیۆس] بە گۆڵە سەرسووهێنەرەکەی دڵخۆش نەبوو و یارییەکە کۆتایی هات، کاتێک گۆڵێکی لەو شێوەیە دەکەیت پێویستە بە رێزەوە ئاهەنگ بگێڕیت.

پێتوایە ڤینیسیۆس هاندەران و یاریزانانی بێنفیکای تووڕەکردووە؟

بەڵێ، پێم وایە، قسە لەنێوان ڤینیسیۆس و پرێستانی کرا، نامەوێت لەسەر ئەو بابەتە قسەبکەم، دەمەوێت بێلایەن بم، بەڵام شتێکی هەڵە هەیە، لە هەموو ئەو یاریگایانەی ڤینی یاریی تێدا دەکات هەمان شت روودەدات.

قسەکانی تۆ و ڤینیسیۆس؟

پێم گوت کاتێک گۆڵێکی ئاوا دەکەیت پێویستە ئاهەنگ بگێڕیت و بکشێیتەوە، پێم گوت ئێمە دژی رەگەزپەرستین و گەورەترین کەسایەتی مێژووی بێنفیکا ڕەشپێستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button