ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

چوامینی قسەکانی نێوان ڤینیسیۆس و پرێستیانی ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئۆرێلیەن چوامینی قسەکانی نێوان ڤینیسیۆس جونیۆر و جوانیلکا پرێستیانی ئاشکرا دەکات.

شەوی رابردوو خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا شەوێکی رەشی بەڕێکرد، لە یارییەکەی ریال مەدرید و بێنفیکا رووداوێکی نەخوازراو روویدا و تەواوی جیهانی وەرزشی بەخۆیەوە سەرقاڵکردووە.

یارییەکە تاوەکوو خولەکی 49 ئاسایی بوو، دوای ئەوەی ڤینیسیۆس گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ریال مەدرید کرد و لەبەردەم هاندەرانی بێنفیکا سەمای کرد گرژییەکان دەستیانپێکرد، دواتر کاتێک جوانیلکا پرێستیانی، یاریزانی بێنفیکا چووە لای ڤینی و قسەی پێ گوت یارییەکە بۆ ماوەی 10 راگیرا.

چوامینی بە باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکرا و بەم شێوەیە وەڵامی چەند پرسیارێکی دایەوە؛

ئۆرێلیەن چوامینی

دۆخی ڤینیسیۆس چۆنە؟

راستییەکە ئەوەیە نابێت شتی وا رووبدات، گوتیان ئەو کوڕە بە ڤینی گوتووە ‘مەیموون’، بەڵام ئەو [پرێستیانی] لای ئیمە گوتی شتی وای نەگوتووە تەنیا گوتوویەتی ‘هاوڕەگەزباز’. وەکوو تیپ قسەمان کرد، ڤینی پێی گوتین لە یاریکردن بەردەوام دەبین.

لەگەڵ ئاربێلوا باسی چیتان کرد؟

گوتمان ئەگەر کێشەیەک هەبێت لە یاریگا دەڕۆینە دەرەوە، بەڵام قسەمان لەسەر دۆخەکە کرد و گوتمان یاریی دەکەین، ئەوە بوو بردمانەوە و دەڕۆین بۆ بێرنابیۆ

بۆچوونت لەسەر بردنەوەکە جگە لەوەی بەرامبەر ڤینی روویدا؟

یاریکردن لێرە بەرامبەر ئەم تیپە و هاندەرانی قورسە، 15 خولەکی سەرەتا زۆر خراپ بووین، بەڵام دواتر یارییەکی زۆر باشمان کرد، ئەگەر بەم شێوەیە یاریی بکەین هەموو یارییەک دەبەینەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button