ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیائینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

یوێفا دێتە سەر هێڵ؛ سزایەکی قوڕس چاوەڕوانی مۆرینیۆ ده‌كات

بێنفیکا لە مەدرید بێ راهێنەر دەبێت

Yariga App

یاریگا –

جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری یانەی بێنفیکا، جارێکی تر بووەوە بە باسی گەرمی میدیاکان دوای ئەوەی لە یاری چوونی پاشكۆی قۆناخی شازده‌، بەرامبەر ریاڵ مەدرید بە کارتی سوور لە یاریگا کرایە دەرەوە، ئێستا هەمووان دەپرسن سزاکەی چی دەبێت و ئایا مۆرینیۆ دەگەڕێتەوە مەدرید؟

کارتی سوور و دابڕان لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ

مۆرینیۆ لە یارییەکەی دوێنێ شەو  بەهۆی ناڕەزایەتی توند بەرامبەر ناوبژیوان كارتی سوری وه‌رگرت ناڕەزایەتییەکەی مۆرینیۆ لەبەر ئەوە بوو کە ناوبژیوان کارتی زەردی دووەمی بە ڤینیسیۆس جۆنیۆر نەدا، کە ئەگەر بیدرایە ڤینی دەردەکرا.

رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی بڵاویكردووته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ناوبژیوان له‌ راپۆرته‌كه‌ی ئاماژه‌ به‌وه‌ بكات مۆرینیۆ قسه‌ی نه‌شیاوی ئاراسته‌ كردووه‌ سزاكه‌ی قورس بێت

بەپێی یاساکانی یۆفا، سزای مۆرینیۆ بەم شێوەیەیە:

  • سزای ئۆتۆماتیکی: راگرتن بۆ یەک یاری، ئەمەش واتای ئەوەیە مۆرینیۆ ناتوانێت لە یاری گەڕانەوەدا لەسەر کورسی یەدەگی بێنفیکا بێت.

  • ئەگەری توندکردنی سزا: ئەگەر لە راپۆرتی ناوبژیواندا هاتبێت کە مۆرینیۆ سوکایەتی کردووە، رەنگە سزاکەی بۆ زیاتر لە یەک یاری درێژ بکرێتەوە له‌وانه‌یه‌ 3 بۆ 4 یاریی سزا بدرێت.

لیستە نهێنییەکەی ناوبژیوان؛ قسه ئاگرینەکانی مۆرینیۆ

مۆرینیۆ دوای یارییەکە بێدەنگ نەبوو و تۆمەتێکی قورسی ئاراستەی  فرانسوا لێتێکسییەی ناوبژیوانی فەڕەنسی کرد، مۆرینیۆ دەڵێت ناوبژیوان بە مەبەست کارتی بە یاریزانانی ریاڵ مەدرید نەداوە تاوەکو لە یاری گەڕانەوە بێبەش نەبن.

مۆرینیۆ گوتیشی:

“من 1400یاریم كردووه‌، شتەکە زۆر سادەیە. ناوبژیوان کاغەزێکی بچووکی پێبوو کە ناوی تێدا نووسرابوو: (چوامینی، کارێراس، هاوسن). تێیدا نووسرابوو ئەگەر ئەمانە کارتی زەرد وەربگرن، ناتوانن لە یاری داهاتوو یاری بکەن.”

زیاتر گوتی:

“چوامینی 10 فاوڵی کرد و کارتی وەرنەگرت. من تەنیا ڕاستییەکانم بە ناوبژیوان وت، بەڵام ئەو بە خۆبەگەورەزانین  منی دەرکرد. کێشە نییە، ڕیاڵ مەدرید شایستەی بردنەوە بوو.”

بابەتی زیاتر

Back to top button