یوێفا لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی ڤینیسیۆس و پرێستیانی دەستپێدەکات
هەموو راستییەکانی پشت شەڕەکەی ڤینیسیۆس و پرێستیانی؛ کێ ڕاست دەکات؟

یاریگا –
شەوی رابردوو لە یاریگای دا لوز، بردنەوەیە گرنگەکەی ریاڵ مەدرید رووداوێکی رەگەزپەرستی کە تێیدا ڤینیسیۆس جۆنیۆر و گیانلوکا پرێستیانی بوونە پاڵەوانی سەرەکی، جیهانی تۆپی پێی هەژاندووە و ئێستا ململانێکە گەیشتووەتە ناو لێژنە دیسپلینەکانی یۆفا.
تۆمەتێکی قورس؛ “مەیموون” یان “برا”؟
هەموو شتێک دوای گۆڵەکەی ڤینیسیۆس لە خولەکی 50 دەستیپێکرد. ڤینیسیۆس بە شێوازێکی وروژێنەر لەبەردەم هاندەرانی بێنفیکا ئاهەنگی گێڕا، ئەمەش توڕەیی یاریزانانی یانە پورتوگالییەکەی لێکەوتەوە.
لایەنی ریاڵ مەدرید: ئۆریلیان چوامینی و فێدی ڤاڵڤێردی دوای یارییەکە بە راشکاوی رایانگەیاند کە پرێستیانی وشەی مەیموونی بەرامبەر ڤینیسیۆس بەکارهێناوە، ڤینیسیۆس دەستبەجێ داوای کاراکردنی پرۆتۆکۆڵی دژە ڕەگەزپەرستی کرد و یارییەکە بۆ ماوەیەک وەستا.
VINICIUS ACUSÓ A PRESTIANNI DE DECIRLE “MONO” 🚨
➡️ El jugador del Real Madrid acusó un insulto racista de parte del argentino. Unos minutos después, las cámaras enfocaron al ex Vélez, que repitió varias veces la palabra “hermano” para aclarar lo que dijo pic.twitter.com/7UEU0nGkJv
— Diario Olé (@DiarioOle) February 17, 2026
لایەنی بێنفیکا: تۆڕی (Diario Olé) وێنەی کامێراکان بڵاودەکاتەوە و تێیدا دەردەکەوێت پرێستیانی وشەی “برا” بەکاردەهێنێت نەک سوکایەتی.
یانەی بێنفیکاش ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت،
“بەهۆی دووریی مەوداکە، مەحاڵە یاریزانانی ریاڵ مەدرید ئەوەیان بیستبێت کە دەڵێن بیستوومانە.”
Como demonstram as imagens, dada a distância, os jogadores do Real Madrid não podem ter ouvido o que andam a dizer que ouviram. pic.twitter.com/7JF9AVuhEM
— SL Benfica (@SLBenfica) February 18, 2026
وەڵامە فەرمییەکەی پرێستیانی
ئەستێرە ئەرجەنتینییەکەی بێنفیکا، پرێستیانی، لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام پەیامێکی بڵاوکردەوە و دهڵێت:
“دەمهەوێت روونی بکەمەوە کە من هیچ کات سوکایەتیی رەگەزپەرستیم بەرامبەر ڤینیسیۆس نەکردووە. ئەو بە هەڵە لە قسەکانم گەیشتووە. من لە ژیانمدا رەگەزپەرست نەبووم و زۆر خەمباریشم بەو هەڕەشانەی کە لەلایەن یاریزانانی ریاڵ مەدریدەوە ئاراستەم کراون.”
یۆفا دێتە ناو جەنگەکە
چاوەڕوان دەکرێت فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەورووپا لێکۆڵینەوەیەکی ورد لە رووداوەکە بکات، ئەگەر تۆمەتەکە لەسەر پرێستیانی بسەلمێت، رەنگە سزایەکی قورس بدرێت و یاری گەڕانەوە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ لەدەست بدات.
دۆخی یانەکان دوای یارییەکە
سەرەڕای ئەم کێشەیە، ریاڵ مەدرید به تاكه گۆڵی ڤینیسۆس یارییهكهی بردهوه و ههنگاوێكی گەورەی بەرەو قۆناخی 16 خولی یانه پاڵهوانهكان ناوه.



