بەیاننامەی بێنفیکا؛ بەڵگەمان هەیە و یاریزانانی ریال مەدرید راست ناکەن
ڤینیسیۆس و پرێستیانی وەڵامی یەکدی دەدەنەوە..

یاریگا –
شەوی رابردوو لە یاریی چوونی قۆناخی پلەی ئۆفی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ریال مەدرید بووە میوانی بێنفیکا و 1-0 یارییەکەی بردەوە.
ڤینیسیۆس جونیۆر لە خولەکی 50 گۆڵەکەی ریال مەدریدی کرد، دوای گۆڵەکە سەمای کرد و ئاهەنگیگێڕا، بەهۆی سەماکردنەکەی ڤینی گرژی لەنێوان یاریزانانی هەردوولا دروست بوو، بۆ ماوەی 10 خولەک یارییەکە وەستێنترا.
کێشەکان قووڵتر بوون کاتێک جیانلوکا پرێستیانی بە درێسەکەی دەمی داپۆشی و چەند قسەیەکی بە ڤینیسیۆس گوت، ڤینی راستەوخۆی رایکرد بۆ لای ناوبژیوان و پێی گوت پرێستیانی درووشمی رەگەز پەرستی بەرامبەر بەکارهێناوم، ناوبژیوان راستەوخۆ یارییەکەی راگرت.
ڤینیسیۆس جونیۆر دوای یارییەکە بەیاننامەیەکی فەرمی لەبارەی رووداوەکە بڵاوکردەوە:
رەگەزپەرستەکان پێش هەموو شتێک ترسنۆکن، لاوازی و بێدەسەڵاتی خۆیان نیشان دەدەن.
پێم خۆش نییە لە دۆخێکی لەم شێوەیەدا دەرکەوم، بەتایبەتی دوای بردنەوەیەکی گەورە، کە پێویستە ناوی rیال مەدرید ببێتە مانشێتی رۆژنامەکان، بەڵام ئەمەش پێویست بوو.
هاوکات یانەی بێنفیکا لە پلاتفۆڕمی ئێکس بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و رەتیدەکاتەوە یاریزانەکەیان درووشمی رەگەز پەرستی بەکارهێنابێت:
وەکوو لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت بە لەبەرچاو گرتنی ئەو دوورییە، ئەستەمە یاریزانانی ریال مەدرید گوێیان لەو شتە بووبێت کە بانگەشەی دەکەن گوێبیستی بوونە.
Como demonstram as imagens, dada a distância, os jogadores do Real Madrid não podem ter ouvido o que andam a dizer que ouviram. pic.twitter.com/7JF9AVuhEM
— SL Benfica (@SLBenfica) February 18, 2026
هاوکات پرێستیانی بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و رەتیدەکاتەوە رەگەزپەرستی بەرامبەر ڤینی کردبێت:
دەمەوێت پێتان بڵێم بەهیچ شێوەیەک قسەی رەگەزپەرەستیم بەرامبەر ڤینیسیۆس بەکارنەهێناوە.
بەداخەوەم بۆ ئەو هەموو هەڕەشانەی یاریزانەکانی ریال مەدرید بەرامبەرم کردیان.
وابڕیارە یوێفا لێکۆڵینەوەی ورد لە رووداوەکە بکات، ئەگەر بۆیان دەربکەوێت پرێستیانی قسەی رەگەزپەرستی کردووە ئەوا ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە رووبەڕووی سزایەکی تووند دەبێتەوە.



