
یاریگا –
یاریدەدرێکی پێشووی تێن هاخ پەردە لەسەر راستییەکان لادەبات و هۆکارەکانی تێکچوونی پەیوەندی نێوان کریستیانۆ رۆناڵدۆ و راهێنەرەکە رووندەکاتەوە.
ستیڤ مەکلارین، کە ئەوکات یاریدەدەری تین هاگ بوو، لە پۆدکاستی The Good and Bad of Football، باس لە هۆکاری دروستبوونی ململانێی نێوان کریستیانۆ و راهێنەرە هۆڵەندییەکە دەکات کە چۆن هێرشبەرە پۆرتوگالییەکە رەتیکردووەتەوە رێنماییەکانی راهێنەرەکە جێبەجێبکات.

ستیڤ دەڵێت، رۆناڵدۆ رەتیدەکردەوە لە یارییەکاندا سەرکردایەتی فشارکردنی تیمەکە بکات، نەیدەویست رابکات، تێن هاخ دەیویست رۆناڵدۆ تەنیا کاری خۆی بەجێبگەیەنێت، زیاتری لێ داوانەدەکرد.
تێن هاخ داوای لە رۆناڵدۆ کرد، فشار بکات، رابکات و بگەڕێتەوە ناوەڕاست.
پێی گووت ئەگەر جارێک راتکرد، جاری دووەم و سێیەم رابکە، ئەگەر تۆپمان وەرگرت ئەوکات دەتوانین یاریی بۆ تۆ بکەین، ئەگەر نەتوانی ئەوە بکەیت، ئەوا یاریی ناکەیت.
یاریدەدەرەکەی تێن هاخ دەشڵێت، رۆناڵدۆ پێی وابوو راهێنەر رێزی لێ ناگرێت، بۆیە ئەویش رێزی نەدەگرت.
کریستیانۆ لە نۆڤەمبەری 2022 یانەی مانچێستەر یونایتدی بەرەو نەسڕی سعوودی بەجێهێشت، ئەوەش بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ راهێنەر، رەخنەگرتنی لە خاوەن و شێوازی بەڕێوەبردن یانەکە.



