
یاریگا –
دیێگۆ سیمیۆنی، راهێنەری ئاتلێتیکۆ مەدرید قسەکانی یان ئۆبلاک، گۆڵپارێزی یانەکەی سەبارەت بە شکستەکەیان بەرامبەر رایۆ ڤایێکانۆ بە ناڕاست دەزانێت.
شەوی رابردوو ئاتلێتیکۆ لە گەڕی 24 یارییەکانی لالیگا بووە میوانی رایۆ ڤایێکانۆ بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام یارییەکەی پێ دۆڕاند، لەدوای یارییەکە ئۆبلاک رایگەیاند “دەستبەرداریی لالیگا بووین”.
🚨🗣️ Jan Oblak after the 0-3 defeat against Rayo: “We have THROWN La Liga away.”
“We CAN’T keep playing these kinds of matches… We deserved to lose”. pic.twitter.com/vkO28YcXP1
— The Touchline | 𝐓 (@TouchlineX) February 15, 2026
دواتر سیمیۆنی لە کۆنگرەوەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە قسەکانی گۆڵپارێزەکەی رەتکردەوە و گوتی تەنیا یارییەکی خراپمان کرد.
هاوڕای ئۆبلاک نیم، ئێمە یارییەکان هەڵنابژێرین، یارییەکی خراپمان کرد و تیپی بەرامبەر باشتربوون، کاتێکیش بەرامبەرەکەت باشترە لێت دەباتەوە.
لە دریژەی قسەکانیدا راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە گوتی کە بیری لە چامپیۆنزلیگ دەکەنەوە.
ئامانجمان ئەوەیە هەموو یارییەک وەکوو یاریی کۆتایی سەیر بکەین، ئەمڕۆ نەمانتوانی ئاستی راستەقینەمان پێشانبدەین، پیرۆزبایی لە تیپی بەرامبەر دەکەم و سەرنجمان دەخەینە سەر یاریی داهاتوومان لە چامپیۆنزلیگ.



