
یاریگا –
لە کاتێکدا هەمووان چاوەڕێ بوون درەوشانەوەی ئیندریک لە خولی فەرەنسی ببێتە بلیتی گەڕانەوەی بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ، بهڵام پلانێکی پێچەوانە و چاوەڕواننەکراوی فلۆرێنتینۆ پێرێز ئاشکرا دهكرێت.
ئێندریک، کە لە نیوەی یەکەمی وەرزدا لە مەدرید دەرفەتی پێنەدەدرا، بڕیاریدا بە خواستن بچێتە یانەی ئۆڵۆمپیک لیۆن، لەوێ بە خێرایی تەقییەوە، له شهش یاریدا پێنج گۆڵی کردووە و ئەسیستێکی هەیە، بەمەش جارێکی تر سەرنجی جیهانی بۆ خۆی راکێشا.
پلانە نهێنییەکەی مەدرید: فرۆشتنی هەمیشەیی
بەپێی ماڵپەڕی “Fichajes”، بە پێچەوانەی چاوەڕوانییەکان، ریاڵ مەدرید بیر لە گەڕاندنەوەی ناکاتەوە، بەڵکو بە جدی کار بۆ فرۆشتنی یەکجاری دەکات لە هاوینی داهاتوودا.
🚨 Endrick tiene más opciones de irse que de volver al Real Madrid.https://t.co/9nQGKDn3Kr
— Fichajes.net (@fichajesnet) February 16, 2026
بۆچی ریاڵ مەدرید یاریزانهكه دەفرۆشێت؟
ڕاپۆرتەکە دوو هۆکاری سەرەکی بۆ ئەم بڕیارە شۆککەرە دیاری کردووە:
1. قازانجی دارایی: دوای درەوشانەوەی لە لیۆن، نرخی ئێندریک بەرزبووەتەوە، ریاڵ مەدرید دەیەوێت ئەمە بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی ئەو پارەیەی لە کڕینیدا خەرجی کردبوو كه 60 ملیۆن یۆرۆ بوو دەستی بکەوێتەوە، لەگەڵ قازانجێکی باش. یانەکە سەقامگیریی دارایی خستۆتە پێش سۆزی وەرزشی.
2. نەبوونی شوێن: كارگێری یانەکە گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کە بە بههۆی ڤینیسیۆس جۆنیۆر و کیلیان ئێمباپێ، ئێندریک لە وەرزی داهاتووشدا دەرفەتی نابێت. ئەوان پێیان وایە کەڵەکەکردنی بەهرەمەندان ئەگەر یاری نەکەن بێسوودە .

ئاراستەی داهاتوو: پریمەرلیگ
ریاڵ مەدرید دڵنیایە کە ئێندریک دەبێتە کاڵایەکی گەرم لە بازاڕدا، بە تایبەت بۆ یانەکانی خولی نایابی ئینگلیزی کە ئارەزووی کڕینی بەهرەمەندە گەنجەکان دەکەن و توانای داراییان هەیە.
پەیامی کۆتایی ڕیاڵ مەدرید ڕوونە: “لە بازرگانیدا سۆز بوونی نییە، گرنگ پاراستنی خەزێنەی یانەکەیە.



