
یاریگا –
پۆستێکی لامین یامال لە ئینستاگرام بووەتە هۆی دروستبوونی مشتومڕ لەناو کەمپی بارسێلۆنا.
هێرشبەرە ئیسپانییەکە لە ئینستاگرام نووسیویەتی: بەشی 1: زاڵبوون بەسەر فشارەکانی مێشکم و دەمەوێت ببمە ئەوەی هەمووان لێم چاوەڕێدەکەن.
ئەو پۆستە دوای شکستە سەختەکەی بارسێلۆنا بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید 4-0 لە جامی شای ئیسپانیا دێت، کە لەو یارییە لامین یامال ئاستێکی خراپی پێشکەشکرد و رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەوە. هاندەرانی بارسا نیگەرانن ئەو یاریزانە لە یارییە گەورەکانی ئەم وەرزە رۆڵی یەکلایی کەرەوەی نەبووە.

سەرەڕای ئەوە یامال هێشتا ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و بەشێکی گرنگی سیستەمەکەی بارسێلۆبایە، بەڵام لە بارسا چاوەڕوانییەکان لێی زیاترن و ئەو ئەستێرە لاوە بەردەوام لەژێر فشارێکی زۆردایە.
ئەو پۆستەی یامال وەکوو رەنگدانەوەی ئەو فشارە زۆرە لەیەکدەدرێتەوە کە لەم وەرزە لەسەر یاریزانەکە و ئەستێرەکانی دیکەەی تیپەکەیە، چونکە بارسا شەڕ بۆ بەدەستهێنانی سەرجەم نازناوەکان دەکات و کەمپەکە فشارێکی زۆری لەسەرە.
هاوکات باوکی لامین یامال بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک مشتومڕەکانی زیاتر کردووە و نووسیویەتی: هەمیشە لەگەڵتم، لەکاتی فشارەکان و رەخنەی میدیاکان بەردەوام پاڵپشتت دەبم.
بارسێلۆنا ئەمڕۆ 16ـی شوباتی 2026 کاتژمێر 23:00 بەکاتی هەولێر لە یارییەکانی گەڕی 24ـی لالیگا دەبێتە میوانی جیڕۆنا و یانە کاتالوونیەکە دەیەوێت بیباتەوە و جارێکی دیکە بگەڕێتەوە پێشەنگی لالیگا.




