ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئیدێن هازارد: ئێستا زیاتر وەکوو شۆفێرێکی تەکسیم نەوەک یاریزانی تۆپی پێ

Yariga App

یاریگا –

لەدوای سێ ساڵ وازهێنانی لە تۆپی پێ [لە ئۆکتۆبەری ساڵی 2023] ئیدێن هازارد پەردە لەسەر کۆمەڵێک نهێنی ژیانی لادەبات.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی گاردیان ـی بەریتانی، هازارد باس ژیانی ئێستای و کۆمەڵێک یادەوەریی سەردەمی یاریکردنی دەکات.

لە چاوپێکەوتنەکەدا هازارد دەڵێت ئێستا کە لە تۆپی پێ دوورکەوتووەتەوە دڵخۆشییەکی دوور لە چاوی خەڵک دۆزیوەتەوە، بەردەوام لەگەڵ خێزانەکەیدا کات بەسەردەبات و ژیانێکی سادەی بەڕێدەکات.

من باوکی پێنج منداڵم، لەم ساتەی ئێستا زیاتر وەکوو شۆفێرێکی تەکسیم لێ هاتووە نەک یاریزانێکی تۆپی پێ، بەڵام لام ئاساییە.

ژیان زۆر خێرا تێدەپەڕێت بەتایبەت لە تۆپی پێدا، دوێنێ 19 ساڵ بووم ئەمڕۆ 35 ساڵم،نەک تەنیا لە تۆپی پێدا،  پێویستە چێژ لە هەموو شتێک وەرگریت.


هەر لەو چاوپێکەوتنەدا هازارد باس لە جیاوازی نێوان پرێمەرلیگ و لالیگا دەکات و بۆچوونی خۆی سەبارەت بە هەردوو خولەکە دەخاتەڕوو؛

پرێمەرلیگ زیاتر جەستەییە، بەردەوام دەبێت رابکەیت، لالیگا تەکتیکییە، لە مەدرید دەمانتوانی خولەکەکانی یاری دابەشبکەین، بەڵام لە پرێمەرلیگ دەبێت 90 خولەکی تەواو رابکەیت.


ئەستێرەکەی پێشووی ریال مەدرید و چێڵسی باسی یادەوەرییەکی ناخۆشی خۆی لەگەڵ جۆزێ مۆرینیۆ دەکات و دەڵێت کە ناچاربووم داوای لێبووردنی لێ بکەم؛

یادەوەرییم لەگەڵ مۆرینیۆ زۆرە، بەڵام لە چێڵسی جارێکیان بۆ سەیریکردنی یاریی چوومە لیل، لە کاتی گەڕانەوە پاسپۆرتەکەم ونکرد بۆیە نەمتوانی بگەڕێمەوە ئینگڵتەڕا و دواتر راهێنانەکانی یانەکەم لەکیسچوو، بۆیە ناچارکرام داوای لێبووردنی لێ بکەم.


لە کۆتاییدا هازارد باس لە مۆندیالی 2018 دەکات و بەدەستهێنانی پلەی سێیەم بە دەستکەوتێکی گەورە دادەنێت؛

شانازیی پێوە دەکەین، نەک لەبەرئەوەی پلەی سێیەممان بەدەستهێنا بەڵکوو لەبەرئەوەی پێکەوە دروستمان کرد، زۆربەی خەڵکی ئێستاش پێیان وایە ئێمە تیپێکی باشتر بووین لە فەڕەنسا و شایستەی بردنەوە بووین.

بابەتی زیاتر

Back to top button