ئیسپانیاگرنگترین

ئالڤارێز دەیەویت نەفرەتی خول بشکێنێت

خولیان زیاتری دەوێت

Yariga App

یاریگا –

پێنجشەممەی رابردوو بەرامبەر بارسێلۆنا دوای زیاتر لە دوو مانگ و نیو جارێکی دیکە ئالڤارێز گۆڵی کردەوە.

خولیان ئالڤارێز، کە لە قۆناخی یەکەم بەرامبەر رایۆ ڤایێکانۆ هاتریکی کرد، دەیەوێت زنجیرە خراپەکەی گۆڵکردنی لە خول بەرامبەر ئەوان بشکێنێت، دوای ئەوەی لە جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر بارسێلۆنا گۆڵی کرد.

خولیان ئالڤارێز لە 9ـی کانوونی یەکەم/دێسێمبەری ساڵی رابردووەوە بەرامبەر ئایندهۆڤن گۆڵی نەکردبوو، بەرامبەر تیمەکەی فلیک لە کۆتاییدا ئەو چاوەڕوانییە زۆرەی کۆتایی پێهێنا. ئێستا بەرامبەر رایۆ ڤایێکانۆ دەیەوێت کۆتایی بە زنجیرە خراپەکەی لالیگاش بهێنێت. لە 1ـی تشرینی دووەم-نۆڤێنمبەری ساڵی رابردووەوە بەرامبەر سێڤییا، گۆڵی نەکردووە.

ئامارەکان دەڵێن بۆ ئالڤارێز هیچ رکابەرێکی باشتر لە تیمەکەی ئینیگۆ پێرێز نییە. خولیان 3 جار رووبەڕووی رایۆ بووەتەوە و 4 گۆڵی کردووە، ئەو تیمەیە کە لەو کاتەوەی هاتووەتە ئاتلێتیکۆ مەدرید زۆرترین گۆڵی بەرامبەر کردووە.

هەست دەکرێت ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر بووە، بەڵام خولیان ئێستا پێویستە گۆڵکردنی بەردەوامی پێبدات دوای گۆڵکردن دژی بارسێلۆنا. کۆتایی هێنان بە زنجیرە خراپەکەی خول بۆ ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە زۆر گرنگ دەبێت، دەرفەتی ئاتلێتیکۆ بۆ بردنەوەی نازناوەکان لەم وەرزە بە رێژەیەکی زۆر پەیوەستە بە گۆڵەکانی ئەو. لا ئارانا (جاڵجاڵۆکەکە) زیاتری دەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button